ئەندرۆید
29, كانونی یهكهم 2017
هواوەی ئامارەکانی خۆی بۆ ساڵی ٢٠١٧ بڵاو دەکاتەوە

بەڕێوەبەری جێبەجێکاری هواوەی، کێن هو ڕایگەیاند کە کۆمپانیا چینییەکە لەمساڵدا ١٥٣ ملیۆن مۆبایلی زیرەکی بەڕێکردووەتە بازاڕەکانی جیهان، ئەمەش گەشەیەکی گەورەیە لە چاو پێرار(١٠٤ ملیۆن) و پار(١٣٢ ملیۆن)، هەروەها داهاتی کۆمپانیاکە بە ڕێژەی ١٥ بەرز بووەتەوە بۆ ٦٠٠ ملیار یوانی چینی کە بە نزیکەیی دەکاتە ٩١.٥ ملیار دۆلاری ئەمریکی، شایەنی باسە کە ئەم گەشەیە هەرچەندە گەورەیە بەڵام نزمترین گەشەی هواوەیە لە ماوەی ٤ ساڵی ڕابردوودا و هەرچەندە هواوەی پلەی سێیەمی پاراستووە لە بازاڕی مۆبایلە زیرەکەکان و نزیکتر بووەتەوە لە ئەپڵ بەڵام گەشەی قازانجیشی زۆر گەورە نەبووە.
ماوەیەک لەمەوبەر ڕیچارد یو ڕایگەیاند کە هواوەی بەنیازە کارکردنی فراوانتر بکات و زنجیرەی مۆبایلەکانی مەیت ١٠ لە ویلایەتە یەکگرتووەکان و لە ڕێگای کۆمپانیاکانی پەویوەندییەوە بە شێوەی گرێبەست بەردەست بکات، پێدەچێت AT&T یەکێک بێت لەو کۆمپانیایانەی لەگەڵیدا ڕێکەوتوون.
محمد شوان
خوێندکاری قۆناغی سێیەمی زانکۆم و حەزێکی زۆرم بۆ تەکنەلۆژیا هەیە، سوپاس بۆ خودا تا ڕاددەیەک زانیاری و شارەزاییم لە مۆبایلە زیرەکەکان و کۆمپیوتەردا هەیە، بە تایبەتیش لە سیستەمی وەگەڕخەری ئەندرۆید، هیوام وایە بتوانم خزمەتێکی بچووک بە هاونیشتمانیانم و بە وێبی کوردی بکەم و سوود لەم ئەزموونە وەربگرم.