وێبداڕشتن 30, كانونی یه‌كه‌م 2017

نوێترین زانیارییە دزەپێکراوەکان، لەسەر سێ بەرهەمەکەی ساڵی داهاتووی کۆمپانیای هواوەی

لە نوێترین زانیارییە دزەپێکراوەکانی مۆبایلێکی زنجیرەی Pی کۆمپانیای هواوەی بۆ ساڵی داهاتوو، دزەپێکەران باس لەوە دەکەن کەوا کۆمپانیایەکە بە نیازە ساڵی داهاتوو ۳ بەرهەم لە زنجیرەی P نمایش بکات بە ناوەکانی ( Huawei P20، Huawei P20 Plus، Huawei P20 Pro).

وێنە دزەپێکراوەکان لە دیزاینی مۆبایلەکان، ئەوە دەردەخەن کە لە زیاتر بێ لێوارتر دەبن لە چاو هواوەی پی ١٠ـدا، خاوەنی کامێرایەکی سیانە هاوێنە دەبن بە فراوانیی ٤٠ مێگاپێکسڵ کە هەستەوەری لایکایان تێدا جێگیر دەکرێت.

هەریەک لە هواوەی پی ٢٠ و پی ٢٠ پڵەس خاوەنی دوگمەی فیزیکی سەرەکی(هۆم) دەبن هاوشێوەی هواوەی مەیت ١٠، هەڵگری چیپ(پڕۆسێسەر)ی کیرین ٩٧٠ دەبن کە خاوەنی هاوکاریکەریی ژیری دەستکردێکی بە توانایە، ۲ ئاست لە هەردوو مۆبایلەکە بەردەست دەبێت، ئاستی یەکەمین خاوەنی ڕامێکی ٤ گێگابایت و بیرگەیەکی ٦٤ گێگابایتە، ئاستی دووەمیان خاوەنی بیرگەیەکی ١٢٨ گێگابایت و ڕامێکی ٦ گێگابایت دەبێت.

هواوەی پی ٢٠ پڕۆ مۆبایلێکی جیاوازتر دەبێت لەو ۲ جۆرەی دیکە دەبێت چونکە هاوشێوەی ئایفۆن ۱۰ دەبێت، ئەویش بە هەبوونی ڕاگری (Notch) کە کامێرا و هەستەوەرەکانی لەسەر ڕاگیر دەکرێت، ئەم جۆرەیان ئاستی بێ لێوار زیاتر دەبێت لە چاو ۲ جۆرەکەی تردا و خاوەنی دوگمەی فیزیکی(بەرجەستەیی) سەرەکی(هۆم) نابێت، لە پاڵ ئەوانەشدا چیپی کیرین ٩٧٥ی وا بڕیارە لەسەری جێگیر بکرێت کە %١٥ لە کیرین ٩٧٠ بەهێزترە، خاوەنی ڕامێکی ٦ گێگابایت و بیرگەیەکی ١٢٨ گێگابایتی دەبێت.

هواوەی پی ٢٠ و پی ٢٠ پڵەس پەنجەمۆرەکەیان لەسەر دوگمەی بەرجەستەیی سەرەکی جێگیر دەکرێت، بەڵام هواوەی پی ٢٠ پڕۆ دەکەوێتە دواوەی مۆبایلەکەوە.

وا بڕیارە لەسەرەتای ساڵی داهاتوو، پێش کۆنگرەی جیهانیی مۆبایلەکان نمایش بکرێن.


بۆچونی تۆ