سامسۆنگ 31, كانونی یه‌كه‌م 2017

لە ساڵی ٢٠١٧ـدا ٢٣٠ ملیۆن مۆبایلی ڕوونما بێ لێوار ڕەوانەی بازاڕەکانی جیهان کراون

 

لە ساڵی ٢٠١٧دا مۆبایلەکان بە ڕوونمای بێ لێوارەوە دڵخوازیەکی زیاد لە پێویستی پەیداکرد، ئێستا ئامارەکانی دەزگای چینی«Sigmaintell» باس لەوە دەکەن، کەوا مۆبایلە بێ لێوارەکان لە ساڵی ٢٠١٧دا نزیکەی ٢٣٠ ملیۆن دانەیان ڕەوانەی بازاڕەکانی جیهان کراوە.

 

لێکۆڵینەوەکانی ئەم دەزگایە دەربارەی ئەو ڕوونمایانە کە ڕەهەندەکانیان ١٦:٩ و ١٨:٩ بووە، لەم نێوەندەدا کۆمپانیای سامسۆنگ پێشەنگی گرتووە.

بەشی پەرەپێدانی ڕوونماکانی کۆمپانیای سامسۆنگ بە ناوی ( Samsung Display)، توانیویەتی %٦٠ی  بازاڕەکانی جیهان قۆرغ بکات، ئەویش بە بەرهەم هێنانی ١٣٧ ملیۆن ڕوونما لە شێوازیی بێ لێوار و ڕەوانە کردنی بۆ بازاڕەکانی جیهان.

 

هۆکاری ئەو ئاستە زۆرەی کۆمپانیای سامسۆنگ دەگەڕێتەوە، بۆ ئەو فرۆشە زۆرەی کە هەریەک لە مۆبایلەکانی گالەکسی نۆت ٨ و ئێس ٨ و ئێس ٨ پڵەس و ئایفۆن ١٠ هەیان بوو، لە پلەی دووەمیشدا کۆمپانیای «Tianma Micro-electronics» دێت کە توانیویەتی ٢٤ ملیۆن ڕوونما لە جۆری بێ لێوار دروست بکات و ڕەوانەی بازاڕەکانی جیهانی بکات.

 

 

لە پلەی سێیەمدا کۆمپانیای تایوانی «AU Optronics» دێت کە توانیویەتی ١٧ ملیۆن ڕوونما ڕەوانەی بازاڕەکانی جیهان بکات.

سەڕەڕای ئەوەی بەرهەم هێنانی مۆبایلەکان بە ڕوونمای بێ لێوارەوە لە سەرەتای ساڵی ٢٠١٧ـدا دەستی پێکرد، بەڵام لە نیوەی دووەمی ساڵی ٢٠١٧ـدا گەیشتە لوتکەی بڵاوبوونەوە.

 

لێکۆڵەرەوانی «Sigmaintell» دەڵێن لە شەش مانگی سەرەتای ساڵی ٢٠١٧ـدا تەنها ٣٠ ملیۆن مۆبایل بە ڕوونمای بێ لێوارەوە ڕەوانە بازاڕەکانی جیهان کراون، بەڵام لە نیوەی دووەمدا گەیشتووە بە ژمارەی پێوانەیی ٢٠٠ ملیۆن دانە.

 

 

وە دەڵێن لە نیوەی یەکەمی ساڵی ٢٠١٧دا ٣٠ ملیۆن مۆبایلی گالەکسی ئێس ٨ بە ڕوونمای بێ لێوارەوە ڕەوانەی بازاڕەکانی جیهان کراون، لە دوای ئەویشەوە مۆبایلی ئێلجی جی ٦ دێت بە چەند ملیۆنێک.

لە ساڵی ٢٠١٧دا مۆبایلە ڕوونما بێ لێوارەکان پێنج یەکی تەواوەتی جیهانیان دەستەبەر کردبوو، پێشبینی دەکرێت لە ساڵی ٢٠١٨دا بگاتە دوو هێندە.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ