ئامێرە هەمەجۆرەکان 1, كانونی دووه‌م 2018

جیاوازترین مۆبایلی ۲۰۱۷

کۆمپانیای Brandeis خاوەنی یەکێک لە مۆبایلە ئاست بەرزە گران بەهاکانە، بە ناوی Prometheus کە وەک یەکێک لە جیاوازترین مۆبایلەکانی ساڵی ٢٠١٧ کە نمایش کراوە.

مۆبایلەکە خاوەنی ڕوونمایەکە بە تەکنەلۆژیای سوپەر ئەمۆڵید بە ڕوونی 4K لە جۆری ڕوونمای ئازادیی(Freedom Display)، بە قەبارەی ٦ ئینچ کە ٥.٥ ئینچ لە شێوازە لاکێشەکەیدا جێگیر کراوە و ٠.٥ لە شێوە ئازادەکەیدا، بە ڕەهەندی ١٦:١٠ کە لە شووشەیەکی کریستاڵی یاقوتی شین دروستکراوە.

مۆبایلەکە تەنها خاوەنی ڕەنگی ڕەشە، چیپ(پڕۆسێسەر)ی سناپدراگۆن ٨٣٥ لە ناویدا جێگیر کراوە کە خاوەنی پڕۆسێسەری گرافیکی ئادرینۆ ٥٤٠ـە، لە پاڵ ئەوانەشدا خاوەنی ڕامێکی ٨ گێگابایت و بیرگەیەکەی ناوەکی ٢٥٦ گێگابایتە.

کێشی مۆبایلەکە ١٨٠ گرامە، دیزاینی مۆبایلەکە لەسەر شێوازێکی جیاوازتر لە هەر مۆبایلێکی تر دروستکراوە، کامێرای ئامێرەکە لە سەر شێوازی (تێڕوانینی جادوویی) دروستکراوە، کە فراوانیی کامێرای دواوە و پێشەوەی ١٢ مێگاپێکسڵە بە دوانە هاوێنەوە، خاوەنی ٨ فلاشی دەورووبەری کامێراکەیە کە تەنانەت لە جێگای تاریکیشدا جوانترین وێنەت بۆ تۆمار دەگرێت.

دژە ئاو و تەپ و تۆزە بە بڕوانامەی IP68، پەنجەمۆری مۆبایلەکەش لەسەر دوگمەی سەرەکی(هۆم) بنیاد نراوە، هەردوو دەرچەی جاک ٣.٥ مللی مەتری و USB جۆری لە خۆ دەگرێت.

توانستی پاترییەکەی ٣٥٠٠ مللی ئەمپێر/کاتژمێرە، پشتیوانی لە بارگاوی کەرەوەی خێرای Quick Charge 4 دەکات، کە لە ماوەی ١٥ خولەکەدا %٥٠ی پاتریەکەی بارگاویی دەبێتەوە.

وەشانی ئەندرۆید ئۆریۆ ٨.٠ لەسەر جێگیر کراوە، نرخی مۆبایلەکەش ٨٠٠ دۆلارە، ئەگەر بێت و ببیتە یەکێک لەو ١٠٠٠ کەسەی کە لە سەرەتادا خۆیان تۆمار دەکەن بۆ کڕینی پێشوەختە، ئەوا %٥٠ داشکاندنیان بۆ دەکرێت واتە بە نرخی ٤٠٠ دۆلار مۆبایلەکە بەدەست دەهێنیت.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ