ئەندرۆید
2, کانوونی دووەم 2018
یه‌که‌مین مۆبایل به وه‌شانی (Android Oreo (Go editionـه‌وه به نرخی ٣١ دۆلار له هیندستان بڵاوده‌کرێته‌وه
کۆمپانیای گووگڵ وه‌شانێکی به ناوی ANDROID GO نمایش کرد، که گونجاوه بۆ ئه‌و مۆبایلانه‌ی که خاوه‌نی که‌مترین نرخ و بیرگه‌ی ڕام و بیرگه‌ی ناوه‌کین، ماوه‌یه‌ک به‌ر له‌وه گووگڵ وه‌شانێکی تایبه‌تی به ناوی (Android Oreo (Go Editon بڵاوکرده‌وه، که وه‌شانێکی دیکه بوو له ئه‌ندرۆید ئۆریۆ و گونجاو بوو بۆ ئه‌و مۆبایلانه‌ی که خاوه‌نی ڕه‌قه‌کاڵای لاوازن، له ئێستادا گووگڵ سه‌رقاڵی کارکردنه له‌گه‌ڵ کۆمه‌لێک کۆمپانیای هیندستانه، که مۆبایلی خوار ١٠٠ دۆلار به‌رهه‌م بهێنن و کار به‌م وه‌شانه تایبه‌ته‌ی گووگڵ بکات، بتوانێت پشتگیری له تۆڕی 4Gـیش بکات.

به‌پێی ڕاپۆرتێکی «Factor Daily» بێت، باس له‌وه ده‌کات کۆمپانیای گووگڵ له ئێستادا سه‌رقاڵه له‌گه‌ڵ کۆمپانیایه‌کانی (Micromax، Karbonn ،Intex ،Lava)ـی هیندستان، بۆ به‌رهه‌م هێنانی مۆبایلی کارکردوو به وه‌شانی (Android Oreo (Go Editon و پشتیوانی بکات له تۆڕی 4G، نرخیشی که‌متر له ١٠٠ دۆلار بێت، وا بڕیاره یه‌که‌م مۆبایل له‌لایه‌ن کۆمپانیای Micromax بڵاوبێته‌وه له ٢٦ـی ئه‌م مانگه‌دا، به نرخی ٣١ دۆلار.
گووگڵ ده‌یه‌وێت له‌ڕێگای ئه‌م وه‌شانه‌وه ڕێژه‌ی به‌کارهێنه‌رانی له‌سه‌ر ئاستی جیهان و بازاڕه‌کانی هیندستان زیاتر بکات، له‌لایه‌کی دیکه‌شه‌وه هه‌ریه‌ک له کۆمپانیایه‌کانی کواڵکۆم و میدیاتێک پشتیوانیی له‌م وه‌شانه ده‌که‌ن و چیپی زیاتری بۆ به‌رهه‌م بهێنن، دوابه‌دوای هیندستان گووگڵ به نیازه له ئه‌فریقا و ئه‌مریکای لاتین و چه‌ندین ناوچه‌ی تردا گه‌شه به مۆبایله هه‌رزانه‌کان بدات.