ئەندرۆید 2, كانونی دووه‌م 2018

مۆبایلە ئاست بەرزەکەی ئەمساڵی کۆمپانیای ئۆپۆ بە ١٥ خولەک بە تەواوەتی بارگاوی دەبێتەوە

کۆمپانیای ئۆپۆی چینی باس لەوە دەکات بە نیازە زنجیرەی ئاست بەرزی Find، دووبارە بە بازاڕەکانی جیهان شاد بکاتەوە کە کۆتا نەوەی ئەو زنجیرەیە لە ساڵی ٢٠١٤ بڵاو کرابویەوە، ئەو زنجیرەیەش گشت بەرهەمەکانی خاوەنی چیپ(پڕۆسێسەر)ی سناپدراگۆن بوون.

دوای ٤ ساڵ، لەم ساڵدا کۆمپانیاکە بە نیازە نەوەیەکی نوێ لەو زنجیرەیە بڵا وبکاتەوە، بەڵام نەک تەنها  هەڵگری ڕەقەکاڵای تایبەتمەندیی بەرز دەبێت، بەڵکو پشتیوانیی لە بارگاوی کەرەوەی خێرای Super VOOC دەکات.

 

تەکنەلۆژیای VOOC یەکێکە لە تەکنەلۆژیایەکانی بارگاوی کردنەوەی خێرا کە بۆ بەرهەمەکانی ئۆپۆ بەرهەم هێنراوە، دەتوانێت وزەی ٢٠ وات ڕەوانە بکات هەروەک Dash Charge کۆمپانیای وەن پڵەس کە وزەی پاتری لە %٠ بۆ %٧٥ بە ماوەی نیو کاتژمێر بارگاوی دەکاتەوە، تەکنەلۆژیای Super VOOC خێراترە لەوەی کۆمپانیای وەن پڵەس و دەتوانێت پاترییەک کە توانستی پاتریەکەی ٢٥٠٠ مللی ئەمپێر/کاتژمێرێک بێت، بە ماوەی ١٥ خولەک بە تەواوی بارگاوی بکاتەوە واتە دەتوانێت بە ٥ خولەک لە %٤٥ـی توانستی پاتریەکەی بارگاوی بکاتەوە.

ئەو بارگاوی کەرەوەیەش لە کۆنگرەی جیهانیی مۆبایلەکان بۆ ساڵی ٢٠١٦ نمایش کرا، بەڵام تاوەکو ئێستا لە هیچ مۆبایلێکیدا بەکار نەهاتووە، بێگومان ئەوەش یەکەم تەکنەلۆژیای کۆمپانیاکە نیە کە تا ئێستا لە مۆبایلەکانی بەکارنەهاتبێت، لە ساڵی ڕابڕدووشدا تەکنەلۆژیایەکی نوێی کامێرای ڕاگەیاند بە ناوی 5X Precision Optical Zoom، بەڵام تاوەکو ئێستا لە هیچ مۆبایلێکیدا بەکارنەهاتووە.

ئەگەر بێت و هەردوو تەکنەلۆژیایەکە لەم ساڵدا لە مۆبایلی Find 9ـدا بەردەست بخرێت ئەوە ساڵێکی جیاواز بۆ مۆبایلەکە و کۆمپانیای ئۆپۆ دەهێنێتە ئاراوە.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ