ئەپ و نەرمەکاڵا 2, كانونی دووه‌م 2018

بە ئەپی OnePlus Switch ئاشنا بە

یەکێکە لە ئەپە نوێیەکانی کۆمپانیای وەن پڵەس بە ناوی OnePlus Switch، کە دەتوانرێت سودی لێ وەربگیرێت بۆ گواستنەوەی زانیارییەکانی نێو مۆبایلە کۆنەکەت، بۆ نێو مۆبایلە وەن پڵەسە نوێیەکەت بە شێوەییەکی خێرا و ئاسان.

هەموو کۆمپانیایەکانیش ئەپێکی لەم جۆرە بۆ بەکارهێنەرانی مۆبایلەکەیان بەردەست دەخەن، تا بتوانیت بە ئاسانترین شێوە زانیارییەکانت ئاڵوگۆڕ بکەیت، بێگومان کۆمپانیای وەن پڵەسیش دەیەوێت وەک زۆربەی کۆمپانیایەکانی دیکە کارئاسانی بۆ بەکارهێنەرانی بکات.

بە پێی دەربارەی ئەپەکە بێت، لە توانایدایە هەریەک لە (نامە، ژمارەی مۆبایل، لیستی پەیوەندییەکان، زانیارییەکانی نێو ڕۆژمێر، وێنەکان، ڤیدیۆیەکان، پەڕگەی دەنگی، ئەپەکان)، لە مۆبایلە کۆنەکەتەوە بۆ ناو مۆبایلە وەن پڵەسە نوێیەکەت بگوازێتەوە.

بەڵام لە ئێستادا ئەپەکە گواستنەوەی زانیاریی ئەپەکان ناکات و ئەم تایبەتمەندییە لە داهاتوویەکی نزیکدا بەردەست دەبێت، کێشی ئەپەکەش نزیکەی ٩ مێگابایتە و لەسەر وەشانی ٥.٠ و سەرووتر کاردەکات.

سەرەتا دەبێت هەردوو مۆبایلەکە پەیوەستی هێڵی وای-فای یان هەر هێڵێکی تر کە خۆت بتەوێت بکەیت پاشان ئەو زانیارییانەی کە خواستت هەیە دیاری دەکەیت لە ماوەییەکی کەمدا دەست دەکات بە گواستنەوەی زانیارییەکان.

ئەگەر مۆبایلێکی نوێت کڕیوە کە بەرهەمی کۆمپانیای وەن پڵەسە دەتوانی سود لەم ئەپە وەربگریت بۆ گواستنەوەی زانیارییەکان بۆ ناوی. وا بڕیارە لە داهاتوودا ئەم ئەپە بکەوێتە نێو کۆگای ئەپ ستۆریشەوە، تا بتوانیت لە ئایفۆن و ئایپادەوە زانیارییەکان بۆ نێو وەن پڵەسەکەت ئاڵوگۆڕ بکەیت.

بۆ داگرتنی: کرتە لێرە بکە

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ