10
رەقەکاڵا 4, كانونی دووه‌م 2018

سامسۆنگ بە فەرمی چیپ(پڕۆسێسەر)ی گالەکسی ئێس ٩ـی نمایشکرد

کۆمپانیای سامسۆنگ بە فەرمی نوێترین چیپ(پڕۆسێسەر)ی خۆی نمایشکرد، بە ناوی ئێکسینۆوس ٩٨١٠، کە تێیدا ژیری دەستکرد بەکارهاتووە، وا بڕیارە لە چەند مانگی داهاتوودا لەسەر گالەکسی ئێس ٩ و ئێس ٩ پڵەس جێگیر بکرێت.

 

چیپەکە دووەمین نەوەی سامسۆنگە کە لەسەر بناغەی ١٠ نانۆمەتری بنیات نرابێت، خاوەنی ٨ ناوکە کە ٤ دانەیان لە جۆرێکی دروستکراوی کۆمپانیای سامسۆنگن بە ناوی M3.

کە خێرایی لەرەلەرەکانی تا ٢.٩ گێگاهێرتز دەڕوات لەسەر بنەمای توانای جێبەجێکردن، ٤ ناوکەکەی تریش لە جۆری کۆرتێکس A55ـن هێشتاکە خێرایی لەرەلەرەکەیان ئاشکرا نەکراوە، بەڵام لەسەر بنامەی چالاکی بنیات نراوە.

 

پڕۆسێسەری گرافیکی چیپەکەش لە جۆری Mali G72MP18ـە، پشتگیری لە مۆدێمی 4×4 MIMO دەکات، کە لە توانایدایە تا ١.٢ گێگابت  لە چرکەیەکەدا دابگرێت، ٢٠٠ مێگابت لە چرکەیەکەدا بار بکات.

باروودۆخی ئاسایشی باشتر بووە، لە توانایدایە لە ڕێگای ڕووخسار ناسراوەی دوو ڕەگی سێ دوورییەوە ڕووخسارەکان بناسێتەوە، بە شێوەییەکی بەهێزتر و خێراتر بەدواوەدا چوون بۆ ڕووخسارەکان دەکات.

 

باروودۆخی زانیارییەکانی پاراستنی پشکنەری ڕەشێنەی چاو و پەنجەمۆری تێدا باشتر کراوە بە مەبەستی ئەنجامدانێکی باشتر، توانای ئەنجامدانی ناسینەوەی وێنەکانی دێتە خێراتر و چالاکتر کراوە.

 

توانای ئەنجامدانی خێرایی ڕاستی پێشکەوتوویی جێگیرکراوی وێنە و ڤیدیۆیەکان تا ڕوونی ١٤٤٠ پێکسڵ بۆ بەردەست خراوە، دەتوانێت ڤیدیۆیەکان بە ١٢٠ چوارچێوە لە چرکەیەکەدا تۆمار بکات و بە هەمان چوارچێوە پشانی بەکارهێنەرەکەی بداتەوە.

 

چاکسازی باشتری تێدا ئەنجامدراوە لە سەرنج دانی وێنەکاندا، تا وێنەکان بە ڕوونیەکی باشتر بەردەست بخات.

لە توانایدایە ببێتە هاوکاریی کەرێکی باشتر بۆ جێگا تاریکەکان تا وێنەیەکی ڕووناکتری تێدا بەرجەستە بکرێت، چاکسازی لە بەشەکانی ژاوەژاو و تەڵخکردن وێنەکانیشدا بۆ ئەنجام دراوە.

وا بڕیارە لە کۆنگرەی پێشانگای ئامێرە ئەلکترۆنیە بەکاربەرەکان بۆ ساڵی ٢٠١٨، زانیاریی زیاتری لێ بەردەست بخرێت.

 

 

 

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ