ئەپ و نەرمەکاڵا

ژمارە پێوانەییەکانی ئەپی نامەبەری Whats App Messenger لە شەوی سەری ساڵدا

وەتس ئەپ لەدوای کۆتایی هاتنی ساڵی ٢٠١٧، ژمارە پێوانەییەکانی ئەو ساڵەی خستە ڕوو.

لە کۆتا کاتژمێرەکانی ساڵی ٢٠١٧ـدا ئەپی نامەبەری وەتس ئەپ توانی ژمارەییەکی پێوانەیی نوێ بشکێنێت، کە بریتی بوو لەوەی لە شەوی سەری ساڵدا زیاتر لە ٧٥ ملیار نامە لەڕێگای ئەو ئەپە نامەبەرەوە ئاڵووگۆڕ کراوە.

ئەم ڕێژەیەش ١٢ ملیاری زیاتر بوو لە ساڵی ٢٠١٦، چونکە لە شەوی سەری ساڵی ٢٠١٦ـدا نزیکەی ٦٣ ملیار نامە لە ڕێگای ئەو ئەپە نامەبەرەوە ئاڵووگۆڕ کرابوو.

لەو ٧٥ ملیار نامەی کە ئاڵووگۆڕ کراوە، ١٣ ملیار نامەیان وێنە بووە و ٥ ملیاریشی ڤیدیۆ.

لە میانەی ئەو ژمارە پێوانەییدا بەهۆی ئەو فشارە زۆرەی لەسەر ئەو نامەبەرە دروست بووە، بۆ نزیکەی ٢ کاتژمێر ئەو نامەبەرە لەکار کەوتووە.

وەتس ئەپ ڕایگەیاند بە شێوەی مانگانە، خاوەنی ١ ملیار و ٣٠٠ ملیۆن بەکارهێنەرن، ڕاشی گەیاند تایبەتمەندی (Story) رۆژانە خاوەنی زیاتر لە٣٠٠ ملیۆن بەکارهێنەرە.

مایای وەبیرهێنانەوەیە وەتس ئەپ لە ٣١ی مانگی ١٢ی ٢٠١٧دا، بە تەواوی خزمەتگوزاریەکانی بۆ سیستەمی وەگەڕخەری بلاکبێری و ویندۆز فۆن کار وەستاند.

 

سەرچاوە :

4 كانونی دووه‌م، 2018