ئینتەرنێت
13, ئاب 2012
ڕیگەیەكی ئاسان و بەسود بۆ دۆزینەوەی بەرنامە لە سایتەكانی ” … ،4shared.com ، mediafire.com”
ئازیز زۆربەمان ناوی هەریەك لەم سایتانەی سەرەوەمان بیستووە جا چ لەرێگای خۆمانەوە یان لە رێگای هاورێكانمان ئاشان بووین بەم سایتانە،ئەم سایتانە تایبەتن بە ئەپلۆد كردنی ” وێنە،ڤیدیۆ، بەرنامە هتد..” لەرێگای ئی

نتەرنێتەوە ئەوەی ئێمە دەمانەوێت باسی بكەین لەم بابەتەدا ئەوەیە كە ئێمە چۆن بتوانین بگەڕین بە دوای ئەم بەرنامانەی كە ئەپلۆد كراون لە هەریەك لەم سایتانە،ئەمەش بە ئاسانترین رێگای دەكرێت بە هاوكاری سایتی گوگڵ كە یەكێكە لەهەرە سایتە بەناو بانگەكانی گەڕان لە ئینتەرنێت دەتوان زۆترین بەرنامە كە لەم سایتانەدا ئەپلۆد كراون بە دەستیان بهێنین، سەرەتا پێویستە سایتی گوگڵ بكەینەوە بەم ناونیشانە “www.google.com ” دوای كردنەوەی سایتی گوگڵ لەخانەی Searchدا ناوی ئەو سایتە و بەرنامەیە دەنوسین نموونە من لە ماڵپەر” megaupload.com ” دەگەڕێم بەدوای بەرنامەی فۆتۆشۆپ سی ئس فۆڕ دا دەبێت بەم شێوازە بگەڕێین ” site:megaupload.com photoshop cs4 ” سەیری ئەم وێنەیە بكەن.

دواتر دەبینن چەند لینكی تایبەت بەم بەرنامەیەمان دێتە بەرچاو كە لەم سایتەدا ئەپلۆد كراون، خوێنەرانی ئازیز بۆ هەریەێك لەم سایتانە بەم شێوازە دەگەرێین ئەمەش دەر ئەنجامی كارەكەمان نموونەی هەر سێ سایتەكان كە بەدوای چەند بەرنامەیەك گەڕاین.



شەماڵ صالح
شارهزام له بواری دیزاین و وێب دارشتن بەگشتی، یهكێكم له دامهزرێنهرانی تۆڕی تەکنەلۆژیای زانیاری کوردیم بهشێوهیهكی گشتی لهگهڵ تهكنهلۆژیای تازه تێكهڵم وبهتایبهتیش کاری لە بواری وێب دیزاین دەکەم، وە شارەزاییم لە سیستەمی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز هەیە و هەوڵی خۆم خستۆتە گەڕ بۆ ئەوەی بتوانم لەگەڵ هاوڕێیان بەیەکەوە خزمەت بە وێبی کوردی بکەین و ئیدی ئێمەش وەکو کورد لە ئاست پێشکەوتنەکان بڕۆین.ئاواتم پهرهسهندی ههردوو بوارهكهیه له كوردستان و خزمهتكردنێك بێت بهوڵات و خهلكهكهم به زمانی كوردی.