10
زمانە بیانیەکان 13, ئاب 2012

چۆنیەتی خوێندنەوەی کورتکراوە و، Kitn بە نمونە.

ئێمە لە ژیانی ڕۆژانەماندا کوتکراوەی زۆرمان دەکەوێتە بەرچاو و، بەزۆریش ئەم کورتکراوانە هی کۆمپانیا ودامەزراوە و، ڕێکخراو و، پێگە و…هتد. چۆنیەتی خوێندنەوەی ئەم کورتکراوانە ناکەوێتە سەر ئارەزووی خۆمان وبۆخۆمان بە ئارەزووری خۆمان بیخوێنینەوە بەڵکو ئەمە ئەو کەسانە بڕیاری لێدەدەن کە ئەم کورتکراوەیە دادەنێن.، بۆ نمونە BBC بە پیت پیت دەخوێندرێتەوە وبەسەریەکەوە نییە واتە بە (بی بی سی) دەیخوێنینەوە وناتوانین بە(ببس) بیخوێنینەوە بەڵام گەر سەرەنجی کورتکراوەی NATO بدەین دەبینین بە (نەیتۆ) دەخوێندرێتەوە و، وشەیەکی نوێ دروست بووە. جا ئەوەی (بی بی سی) پێی دەڵێن (Intialism) لە زمانی ئینگلیزی و، وئەوەی (نەیتۆ) پێی دەێڵێن (Acronym). بە گوێرەی ئەوەی کە لە پەرتووکی (Oxford A-Z of English Usage)دا هاتووە و، ونوسراوە کە (Abbreviation) خۆی بەشە سەرەکیەکەیە و،  Acronym و Shortenings وContractions وIntialism لە خۆی دەگرێت.

کەواتە  با پێناسەی هەریەک لە بەشەکان بکەین بۆ ئەوەی بزانین کامیان بابەتەی ئێمە لە خۆی دەگرن:

Acronym: جۆرێکی Abbreviationـە و پێکدێت لە پیتە سەرەتاکانی چەند وشەیەک و، لە ئەنجامدا وشەیەکی نوێ دروست دەبێت بۆ نمونە NATO بە نەیتۆ دەخوێندرێتەوە.

Shortenings: جۆرێکی کورتکراوەیە کە سەرەتای یان کۆتایی وشەکان لادەبردرێن بۆنمونە: Influenza بوەتە Flu

Contractions: جۆرێکی کورتکراوەیە کە لە ناوەڕاستی وشەکانەوە پیت لادەبردرێن. بۆ نمونە Doctor بوتە Dr

Intialism: جۆرێکی کورتکراوەیە کە پیتی سەرەتای چەند وشەیەک لە خۆدەگرێت بەڵام لەکاتی خوێندنەوەیان بە جیا دەخوێندرێنەوە بۆ نمونە BBC بە بی بی سی دەخوێندرێتەوە.

هەروەکو لە پێناسەکانانەوە دیارە ئەوانەی کە دەکەونە ژێر باسەکەی ئێمەیەوە بریتین لە (Intialism) و(Acronym) کە دوو جۆر کورتکراوەی لێک جیاوازن و، خاڵی لێک جیاکەرەوەشیان ئەوەیە کە (Intialism) وشەی نوێ دروست ناکات بەڵکو پیت بە پیت دەیخوێنیتەوە بەڵام هەرچی (Acronym)ـە کە پیتی سەرەتای وشەکان وەرگیران وخرانە یەک ئەوا وشەیەکی نوێ دروست دەکات بە دەنگ وخوێندنەوەیەکی نوێ.

ئێستا کاتی ئەوەیە تاقی کردنەوە لەسەر کورتکراوەی ماڵپەرەکەمان بکەین کە لە بنچینەدا لە (Kurdish Information technology Network)ـەوە وەرگیراوە وپیتەکانی سەرەتای ئەم وشانە وەرگیراوە و، Kitn دروست بووە. ئێستا بڕیار لەسەر خوێندنەوەی ئەم کورتکراوەیە دەدرێت کە پیت پیت بخوێندرێتەوە واتە (کەی ئای تی ئێن) چونکە گەر بەسەر یەکەوە بیخوێنینەوە دەبێتە (کتن) و، لە ئەوەی (بی بی سی)ـەکە دەچێت کە ئەمەش هەڵەیە و، بەم شێوەیە نابێت. کەواتە با وریابین و، پێشتر بزانین کورتکراوەکان چۆن دەخوێندرێنەوە پێش بڕیاردان. کەوتە بیرمان نەچێت ناوە دۆمەینی ماڵپەڕەکەمان بە پیت پیت بخوێنەرەوە.

سەرچاوەکان:
١- Oxford A-Z of Grammar and Punctuation
٢- Oxford A-Z Of English Usage

بۆچونی تۆ