چۆنییەتی
5, کانوونی دووەم 2018
چۆنیەتی بوونە ئەندام لە پێگەی National Geographic.

ناشناڵ جیۆگرافیک یەکێکە لە بەناوبانگترین ڕێکخراوەکانی جیهان لە بوارەکانی زانستی و گەردوونناسی و میدیایی.
لەم بابەتەدا چۆنیەتی بەشداربوون و بوونە ئەندامی ناشناڵ جیۆگرافیک دەکەین هەنگاو بە هەنگاو:
- کرتە لەم بەستەرە بکە بۆ چوونە ناو پێگەکە.
- پاشان دەتوانیت یەکێک لە ڕێگاکان بۆ بوونە ئەندام هەڵبژێریت کە (فەیسبووک و ئیمەیڵە)، ئێمە لێرەدا هەژماری فەیسبووک بەکاردێنین، بۆ ئەوەی لە دواتردا بە ئاسانترین ڕێگا بتوانین وشەی تێپەڕ بەدەست بێنینەوە لە کاتی لەبیر کردنیدا.

- دووگمەی SIGN IN WITH FACEBOOK.
- پاشان هەنگاوی پێویست جێبەجێ بکە و بۆ هەژماری فەیسبوکەکەت بچۆ ژوورەوە.
- لە پاش تۆماربوون بە هەژماری فەیسبووک، تۆ بویتە ئەندامی پێگەی ناشناڵ جیۆگرافیک و دەتوانیت وێنەکانت بڵاو بکەیتەوە و لە سەرتاسەری جیهاندا بینەری هەبێت و ببیتە خاوەن پێگەیەکی گرنگی فۆتۆگرافی.
ڕامیار دڵشاد
ڕاهێنەری فۆتۆگرافی، ڤیدیۆگرافی، ئیدیتینگ و مۆنتاژ، و هەڵگری بڕوانامەی بەکالۆریۆس لە زانستەکانی ماتماتیک و دیبلۆم لە سایکۆلۆژی و تەکنەلۆژیای زانیاری . ماوەی ٦ ساڵە لە Kitn بابەتی تەکنەلۆژی دەنوسم و جار جارەش بیروڕا و سەرنجی خۆم لە ئەزمونێکی ژیانەوە دەخەمە توێی بابەتێکەوە بۆ خوێنەران. کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!