ئەندرۆید

خشتە و پێشبینییەکان بۆ کۆمپانیا بەشدارەکانی CES 2018

یەکێک لە گەورەترین پێشانگا پەیوەندیدارەکان بە جیهانی مۆبایلەوە CESە و بڕیارە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا لە لاس ڤێگاس بەڕێوە بچێت، ئەمەش کات و پێشبینییەکانە بۆ چەند کۆمپانیایەکی بەشداری بواری مۆبایلە زیرەکەکان:

٧ی مانگ:

ئۆنەر کە لقێکە لە هواوەی بڕیارە لە ڕۆژی ٧ی مانگ کۆنفڕانس ببەستێت و مۆبایلێکی نوێ نمایش بکات کە خاوەنی توانای بەرزی زیرەکی دەستکردە.

٨ی مانگ:

بڕیارە LG مۆبایلی V30 بە ڕەنگێکی نوێ بە ناوی Raspberry Rose نمایش بکات.

بڕیارە سامسۆنگ کۆمەڵێک ئامێری مام ناوەند ڕابگەیەنێت و سۆنی یابانیش مۆبایلێکی ئاس بەرز بخاتە ڕوو، بلاکبێرییش بەشدارە بەڵام بە تەواوی دیار نییە چی لە پلانیدایە.

٩ی مانگ:

هواوەی کە بڕیاری داوە زنجیرەی مەیت ١٠ لە ویلایەتە یەکگرتووەکان لە ڕێگای کۆمپانیاکانی پەیوەندییەوە و بە شێوەی گرێبەست بەردەست بکات لەم ڕۆژەدا زانیاری و وردەکاری زیاتر لەو بارەیەوە بڵاو دەکاتەوە و هەنگاوێکی گرنگ دەنێت بەرەو پێنانە بازاڕی ویلایەتە یەکگرتووەکان.

چاوەڕێی ڕووماڵی کەی ئای تی ئێنبن لە ڕۆژانی داهاتوودا، چاوەڕێی بەرهەمی باش لە کام کۆمپانیا دەکەن؟

 

سەرچاوە :
5 كانونی دووه‌م، 2018
ئاڤاتار
خوێندکاری قۆناغی سێیەمی زانکۆم و حەزێکی زۆرم بۆ تەکنەلۆژیا هەیە، سوپاس بۆ خودا تا ڕاددەیەک زانیاری و شارەزاییم لە مۆبایلە زیرەکەکان و کۆمپیوتەردا هەیە، بە تایبەتیش لە سیستەمی وەگەڕخەری ئەندرۆید، هیوام وایە بتوانم خزمەتێکی بچووک بە هاونیشتمانیانم و بە وێبی کوردی بکەم و سوود لەم ئەزموونە وەربگرم.
341