ئەندرۆید
14, ئاب 2012
7 لە هەرە خۆشترین و بەناوبانگترین یاریەکانی ئەندرۆید گەیمی یەکەم (Asphalt 7 Heat)
بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبان، سڵاوی خوای پەروەردگارتان لێبێت ئەندامە بەڕێزەکانی KiTn ، لە ساڵی 2012 دا وەک ساڵانی پێشوو کۆمەڵێک یاری مەزن بۆ ئامێرەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس بەرهەمهێنران لەلایەن کۆمپانیا زلهێزەکانی وەک گەیملۆفت، ڕۆڤیۆ، کۆنامی و وئی ئەی و…هتد.
ئێمە لێرەدا 7 لە هەرە خۆشترین و بەناوبانگترین یاریەکانی ئەندرۆیدمانبۆ ئێوەی ئازیز ئامادە کردووە کە پێویستە لەسەر موبایلەکانتان هەبێت هیوادارم بە دڵتان بێت و چیژی لێ وەرگرن.
گەیمی یەکەم: Asphalt 7 Heat HD
[image src=”http://1.bp.blogspot.com/-zRnrDmyLXlo/T_G5c7cww3I/AAAAAAAABhs/2uCc4ltvrfI/s400/Asphalt-7-HD.jpg” width=”400″ height=”195″ lightbox=”yes” align=”center”]
گەیمی ئەسفاڵت ٧ بە کوالێتی HD خۆشترین یاری پێشبڕکێی ئۆتۆمبێلە کە لە کۆتایی مانگی ٧ ی ئەمساڵ لە لایەن کۆمپانیای گەیمڵۆفتەوە گەیشتە بەردەستی بەکاربەران ، ئەم یاریە بریتییە لە پێشبڕکێ ی نێوان ئؤتۆمبێلەکان کە زیاتر لە 5 لە یاریکەر دەتوانن یاری بکەن لە نێوان خۆیاندا بە هۆی خزمەتگوزاری بلوتوس و وایەرلێس.
[image src=”http://i.imgur.com/TPmgV.jpg” width=”400″ height=”195″ lightbox=”yes” align=”center”]
لەگەڵ ئەسفاڵت ٧ دا دەتوانی زیاتر لە ٦٠ ئۆتۆمبێلی جیاواز لێ خوڕە بە دەوری شارەکانی جیهاندا وەک : هاوای، لەندەن ، تۆکیۆ، پاریس، ڕیۆ…هتد وە بە ئۆتۆمبێلی: لامبۆڕغینی ،بی ئێم دەبلیو , مێرسدس ، بوگاتی , فێراری ، نیسان…هتد
[image src=”http://i.imgur.com/VH3p6.jpg” width=”400″ height=”195″ lightbox=”yes” align=”center”]
هەروەها پێشبڕکێکان دابەشکراون بەسەر ٦ جۆر یاری کە بریتین لە: بردنەوە بە پلەی ١ ،٢ ،٣ ،بردنەوە لە کاتێکی دیاریکراودا، وەرگەڕاندنی ژمارەیەکی دیاریکراو لە ئۆتۆمبێل…هتد هەروەها یاریەکان ١٥ جامن کە ١٥٠ ئاست (مەرحەلە) لە خۆدەگرێت یاری بکەن بە شاشەی ڕێتینا و چێژ وەربگرن!
[youtube]http://www.youtube.com/watch?v=5wK3RRkecPA[/youtube]
[tabs]
[tab title=”زانیارییەکان“]
وەشان: 1.1.0
قەبارە: 1.4 گێگابایت
بەرهەمهێنەر: Gameloft
سیستمی ئیشپێکەر:Android 2.2 یان بەرزتر.[/tab]
[tab title=”فایلی دابەزاندنی یاریەکە“]دابەزاندن[/tab]
[tab title=”فایلی تەواوکەری یارییەکە“]بەشی یەکەم
بەشی دووەم
بەشی سێ یەم
بەشی چوارەم
بەشی پێنجەم[/tab]
[tab title=”چۆنیەتی دابەزاندنی یاریەکە“]* دوای ئەوەی هەردوو فایلەکانت داونڵۆد کرد سەرەتا فایلی یەکەم دابەزێنە.
* فایلی تەواوکەری یاریەکە لە ڕار دەربهێنە بەهۆی بەرنامەی WINRAR.
* ئەم فۆڵدەرە com.gameloft.android.ANMP.GloftA7HM بخەرە سەر میمۆری موبایلەکەت و لەم شوێنەدا کۆپی بکە : sdcard/Android /obb
* موبایلەکەت کۆنێکت بکە بە هێڵێکی ئینتەرنێتەوە و یاریەکە بکەرەوە (تەنها بۆ جاری یەکەم پێویستت بە ههێڵی ئینتەرنێت دەبێت)[/tab]
[tab title=”تێبینی“]١- ئەگەر بینیت شاشەی موبایلەکەت تاریک بوو ئەوا دووبارە یاریەکە بکەرەوە و چارەسەر دەبێت.
٢- ئەگەر یاریەکە لەسەر زمانی چینی بوو ئەوا برۆ Setting و هێڵی چوارەم هەڵبژێرە کە زمانی ئینگلیزیە.[/tab]
[/tabs]
چاوەڕوانی گەیمی دووەم بن!
هەزار جار دەستەکانت خۆش هیوای سەرکەوتن بۆ دەخوازم