ئاسایشی ئەلیکترۆنی 6, كانونی دووه‌م 2018

ناساندنی ئەپی (دەست لە مۆبایلەکەم مەدە)ـی ئەندرۆید

ئەپی Don’t Touch My Phone لە ئەپە تایبەتمەند و جیاوازەکانی سیستەمی ئەندرۆیدە، کە ئەم سیستەمە بە گشتی خاوەن زۆرێک لەم جۆرە ئەپانەیە و هەر جۆرێکیشیان تا ڕادەیەک سوود بە بەکارهێنەرانیان دەگەیەنن. لەو جۆرە ئەپانەش (دەست لە مۆبایلەکەم مەدە) هەیە، بەو مانای خاوەنداریەتی خۆت بۆ مۆبایلەکەت بەهێز بکەیت یاخوود لە دزین و بردن بیپارێزیت. پاش خوێندنەوەی تایبەتمەندییەکانی دەتوانیت بۆ مۆبایلەکەت دایبگریت.

تایبەتمەندییەکان

  • دژی دزەکانە، چونکە لە کاتی چالاککردنی ئەپەکە و پاشان هەڵگرتنی لە لایەن نامۆکانەوە، هەر چەند لە دۆخی بێدەنگیش بێت زەنگی ئاگادارکەرەوە لێ دەدات، وە بە هیچ شێوەیەک کەسی دووەم ناتوانێت بیکوژێنێتەوە.
  • لە کاتی هەڵگرتنی مۆبایلەکەت لە لایەن کەسی دووەم، ئەپەکە بەربەستی Pin بۆ مۆبایلەکەت دادەنێت، کە ئەمە ڕێگە لە کەسی دووەم دەگرێت دەست بە زانیارییەکانی مۆبایلەکە بگەیەنێت. دزەکان ڕقیان لە ئەپە ئاساییشەکانە.
  • لە کاتی هەڵگرتنی مۆبایلەکەت لە لایەن کەسی دووەم، ئەپەکە بە شێوەیەکی نهێنی وێنەی سێڵفی دەگرێت و پاشەکەوتی دەکات، ئەمەش بە مەبەستی ناسینی ئەو کەسەی مۆبایلەکەتی بە بێ ئاگاداریی تۆ هەڵگرتووە.

تایبەتمەندییەکانی تر: لێدانی زەنگی ئاگادارکەرەوە لە کاتی دەرهێنانی وایەری بارگاویی کەرەوە. پێ کردنی فلاش بۆ ڕووناککردنەوە. لەرزاندنی مۆبایلەکەت بۆ ئاگادارکەرەوەی باشتر. لادانی زەنگی ئاگادار کەرەوە بە پەنجەمۆری بەکارهێنەر (لەو مۆبایلانەی پشتگیری لە هەستەوەری پەنجەمۆر دەکەن).

داگرتنی ئەپەکە بۆ سیستەمی ئەندرۆید

بۆچونی تۆ