رەقەکاڵا 7, كانونی دووه‌م 2018

جۆرێکی نوێی Acer Nitro 5 ڕاگەیەندرا، توانایەکی باش بۆ یارییە ڤیدیۆییەکان و نرخێکی هەرزان

لاپتۆپی نایترۆ ٥ی کۆمپانیای ئەیسەر یەکێکە لە لاپتۆپە ئاست نزمەکانی تایبەت بە یارییە ڤیدیۆییەکان و پێشتر چەند جۆرێکی بەردەستبوو کە بە پڕۆسێسەرەکانی ئینتێڵ و گرافیک کاردەکانی ئێنڤیدیا کار دەکەن، لە میانەی پێشانگای CESدا ئەیسەر جۆرێکی نوێی لە لاپتۆپەکە ڕاگەیاند کە هەمان لاشە و دیزاینی هەیە بەڵام بە پڕۆسێسەرە نوێیەکانی Ryzen کار دەکات کە دروستکراوی AMDن، هێشتا دیار نییە بە دیاریکراوی بە کام جۆری ئەو پڕۆسێسەرانە بەردەست دەبێت، هەروەها جۆرە نوێیەکە گرافیک کاردەکەشی هی AMDیە و لە جۆری Radeon RX560ە کە ئاستی لە هی Nvidia Geforce GTX 1050 نزیکە، ڕامی لاپتۆپەکە لە جۆری DDR4ە و دەکرێت تاوەکوو ٣٢گب بەرز بکرێتەوە، دەکرێت بیرگەکەی تاوەکوو ٥١٢گب لە جۆری SSD بەرز بکرێتەوە، ئەمە جگە لە بەردەستبوونی بیرگەی HDD.

لاپتۆپەکە دەرچەکانی USB لە جۆرەکانی A و C لەخۆدەگرێت، هەروەها خاوەن بڵندگۆیە لە جۆری Dolby بە بەشداری تەکنەلۆژیای TrueHarmonyی ئەیسەر تاوەکوو یارییە ڤیدیۆییەکانت بەچێژتر ببن.

لاپتۆپەکە لە مانگی ٤ی ئەمساڵ بەردەست دەبێت و نرخی لە ٨٠٠ دۆلارەوە دەست پێدەکات.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ