10
ئەپ و نەرمەکاڵا 8, كانونی دووه‌م 2018 بۆچوون

۳ باشترین نەرمەکاڵای سەرچاوەکراوە بۆ گەشەپێدەرانی وێب

گەشەپێدەران هەمیشە ئەو جۆرە نەرمەکاڵایانە بەکاردەهێنن کە لە راپەراندنی کارەکانیان خێران. لە کاتی کۆد نوسین زۆربەی گەشەپێدەران سود لە نەرمەکاڵای ++ notepad وەردەگرن، کە بە یەکێک لەو نەرمەکاڵایە باشانە هەژمار دەکرێت کە خاوەنی چەندین تایبەتمەندی گرنگە، جگە لەو  نەرمەکاڵایە چەندان نەرمەکالای ترمان هەیە کە گەشەپێدەران دەتوانن سودی لێ وەربگرن و لەم بابەتەدا تیشک دەخەمە سەر ٣ باشترین ئەو نەرمەکاڵایانە کە بەڕاستی بۆ گەشەپێدەران بە سوود دەبێت کە خاوەنی چەندان تایبەتمەندی گرنگن.

نەرمەکاڵای (Microsoft Visual Studio Code)

بەکارهێنەرانی سیستەمەکانی ماک – ویندۆز و لینوکس دەتوانن سود لەم نەرمەکاڵایە وەربگرن کە خاوەنی چەندین تایبەتمەندییە، پاڵپشتی سەرجەم ئەم زمانەی خوارەوە دەکات:

 (C# – CSS – HTML – JavaScript – JSON – Less – PHP – Python)

ئەمانە و چەندان زمانی تر کە گەشەپێدەران دەتوان سود لەم نەرمەکاڵایە وەربگرن.

یەکێکی تر لە تایبەتمەندیە گرنگەکانی ئەم نەرمەکاڵایە سود وەرگرتنە لە زیادکراوەکان کە خاوەنی چەندان زیادکراوە کە گەشەپێدەران دەتوان دایبگرن و لە کاتی نوسینی کۆد بەکاریان بێنن.

سەردانی ماڵپەڕی سەرەکی نەرمەکاڵا بکەن بۆ داگرتنی کرتە لێرە بکە

نەرمەکاڵای brackets

یەکێکی ترە لەو نەرمەکاڵایە بەهێزانە کە گەشەپیدەرانی وێب دەتوانن سودی لێوەربگرن کە خاوەنی چەندان تایبەت مەندی جۆرا و جۆرە خاوەنی چەندان زیادکراوە کە گەشەپێدەران دەتوانن لە کاتی نوسینی کۆد بەکاریان بهێنن. ئەم نەرمەکاڵایەش بۆ بەکارهێنەرانی هەموو سیستەمەکانی لینوکس و ماک و ویندۆوزە.

سەردانی سایتی سەرەکی نەرمەکاڵا بکەن بۆ دابەزاندنی کرتە لێرە بکە

نەرمەکاڵای atom

ئەم نەرمەکاڵایەش یەکێکە لە نەرمەکاڵا سەرچاوەکراوەکان، کە خاوەنی چەندان تایبەتمەندییە بە یەکێک لەو نەرمەکاڵایانە هەژمار دەکرێت کە لە کاتی نوسینی کۆددا زۆر خێرایە ئەمەش وەک نەرمەکاڵاکانی تر خاوەنی چەندان زیاد کراوە کە گەشەپێدەران دەتوان سود لە سەرجەم تایبەتمەندیەکانی وەربگرن.

سەردانی سایتی سەرەکی نەرمەکاڵا بکەن بۆ دابەزاندنی کرتە لێرە بکە

لە بابەتەکانی دواترمدا باسی چەند زیادکراوێکی گرنگ دەکەم بۆ زیاتر سود وەرگرتن لەم نەرمەکاڵایانە.

بۆچونی تۆ