ئەپ و نەرمەکاڵا
9, كانونی دووهم 2018
لەڕێی ئەپی Universal Copy ـەوە هەر نوسینێکت مەبەستە لەبەری بگرەوە

لە رۆژگاری ئەمڕۆدا ڕۆژ بە ڕۆژ بەکارهێنەرانی ئامێرە هۆشمەندەکان ڕوو لە زیاد بوون دەکات لە لایەکی تریشەوە گەشپێدەرانی سیستەمە وەگەڕخەرەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس دەست دەکەن بە گەشەپێدانی ئەپ و نەرمەکاڵای جۆرا و جۆر بۆ سیستەمەکانیان بە تایبەتیش گەشەپێدەرانی سیستەمی ئەندرۆید ساڵانە ئەپێکی زۆر دروست دەکەن لە بوارە جۆراو جۆرەکان تا بەکارهێنەرانی ئامێرەهۆشمەندەکان کاری ڕۆژانەیان رۆژ بە ڕۆژ لە ڕێگای ئامێرەکانیان ئەنجام بدەن، ئێمە و ئەوانی تر ڕۆژانە لە کاتی بەکارهێنەرانی ئینتەرنێت زۆر سەردانی پێگە جۆرا و جۆرەکان دەکەین لە لایەکی ترەوە ڕۆژانە سود لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکانی (فەیسبووک، تویتەر، گوگڵ پڵەس، ئینستەگرام، تێلەگرام) هتد.. وەردەگرین.
چاومان بە هەزاران بابەتی جۆراو جۆر دەکەوێت ئەگەر بێت و ئێمە بمانەوێت ئەم بابەتانە لای خۆمان پاشەکەوت بکەین نوسینەکانیان ئەوە چەندین ئەپی جۆراو جۆرمان هەیە بۆ ئەنجامدانی، ئەمجارە بە یەکێک لەو ئەپە بەهێزانە ئاشنا دەبن بە ناوی Universal Copy کاری ئەم ئەپە ئەوەیە لە هەر شوێنێک مەبەستت بێت دەتوانیت نوسینەکان لەبەربگریتەوە پاشەکەوتی بکەیت لای خۆت دواتر کاتێکی تر سەیری بکەیتەوە و بیخوێنیتەوە، بەمە دەتوانن لە سەر ئامێرەکانتان بەکارهێنەرانی سیستەمی ئەندرۆید سودمەندبن لەم ئەپە.

کرتە لێرە بکە بۆ داگرتنی ئەپەکە
سود لەم گرتە ڤیدیۆیە وەربگرە بۆ چۆنیەتی بەکارهێنانی ئەپەکە.
[su_youtube url=”https://www.youtube.com/watch?v=neNhwnPAwPw” width=”500″ height=”300″]
شەماڵ صالح
شارهزام له بواری دیزاین و وێب دارشتن بەگشتی، یهكێكم له دامهزرێنهرانی تۆڕی تەکنەلۆژیای زانیاری کوردیم بهشێوهیهكی گشتی لهگهڵ تهكنهلۆژیای تازه تێكهڵم وبهتایبهتیش کاری لە بواری وێب دیزاین دەکەم، وە شارەزاییم لە سیستەمی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز هەیە و هەوڵی خۆم خستۆتە گەڕ بۆ ئەوەی بتوانم لەگەڵ هاوڕێیان بەیەکەوە خزمەت بە وێبی کوردی بکەین و ئیدی ئێمەش وەکو کورد لە ئاست پێشکەوتنەکان بڕۆین.ئاواتم پهرهسهندی ههردوو بوارهكهیه له كوردستان و خزمهتكردنێك بێت بهوڵات و خهلكهكهم به زمانی كوردی.