ئەندرۆید
9, کانوونی دووەم 2018
گووگڵ ئاماری نوێی وەشانەکانی ئەندرۆیدی ڕاگەیاند

گووگڵ ئامارەکانی مانگی یەکی وەشانەکانی ئەندرۆیدی بڵاو کردەوە و نوێترین وەشان کە ئۆریۆیە زۆر بە هێواشی بڵاو دەبێتەوە بەناو مۆبایلەکاندا و ڕێژەکەی لە ٠.٥٪ەوە بەرز بووەتەوە بۆ تەنها ٠.٧٪، ئەندرۆید نوگەت بە شێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە لە ٢٣.٣٪وە بۆ ٢٦.٣٪، ئەندرۆید ماڕشمێڵۆو هێشتا لە پلەی یەکەمە سەرەڕای دابەزینی لە ٢٩.٧٪ەوە بۆ ٢٨.٦٪، ئەم بڵاوبوونەوە هێواشە لە کاتێکدایە گووگڵ چەندین هەوڵی جیاوازی داوە تاوەکوو ئاسانکاری بۆ کۆمپانیاکان بکات نوێکردنەوەکان بە شێوەیەکی خێراتر بنێرن.
ئاماری تەواوی وەشانەکان:

ئێوە چ ئامێرێک بەکاردەهێنن و لەسەر چ وەشانێکن؟
محمد شوان
خوێندکاری قۆناغی سێیەمی زانکۆم و حەزێکی زۆرم بۆ تەکنەلۆژیا هەیە، سوپاس بۆ خودا تا ڕاددەیەک زانیاری و شارەزاییم لە مۆبایلە زیرەکەکان و کۆمپیوتەردا هەیە، بە تایبەتیش لە سیستەمی وەگەڕخەری ئەندرۆید، هیوام وایە بتوانم خزمەتێکی بچووک بە هاونیشتمانیانم و بە وێبی کوردی بکەم و سوود لەم ئەزموونە وەربگرم.