10
فۆتۆگرافی 11, كانونی دووه‌م 2018

گووگڵ دوو کامێرای نوێی بە هاوکاری شاومی و لینۆڤۆ ئاشکرا کرد


گووگڵ دەیەوێت پەرە بە درووستکردنی کامێرا دەگمەنەکان بدات و لە یەکەم هەنگاویدا دوو کامێرای لەجۆری Point & Shoot لە پێشانگای CES 2018 ئاشکرا کرد.

کامێرای یەکەم بە هاوکاری لینۆڤۆیە ولە ژێر ناوی LENOVO Mirage ــە و توانای تۆمارکردنی ڤیدیۆ و وێنەی هەیە بە جۆرایەتی VR180 و فراوانی ۱٨۰ پلە داگیر دەکات.
کامێراکە بە شێوەیەکی سەرنج ڕاکێش و زۆر بە سادەیی درووستکراوە و بە تەنیا خاوەنی ۳ دووگمەکانی Power,Shutter,Functionــە و خاوەنی چیپی کواڵکۆم سناپدراگۆنی٦۲٥ ــە و بیرگەی ناوەکی ۱٦ گێگایە و توانای بەرزکردنەوە بۆ ۲٥٦ گێگابایت هەیە لە ڕێی دەرچەی micro SDــەوە.
هاوێنەی کامێراکە لە جۆری Fisheyeــە.
سێ حاڵەتی چرکاندنی هەیە، ئەوانیش چرکاندنی وێنە، تۆمارکردنی ڤیدیۆ، پەخشی ڕاستەوخۆن.
ئەم کامێرایە ڕوونییەکەی 4Kــیە بە خێرایی 30fps.

کامێرای دووەم بریتیە لە هەمانجۆری کامێرا بە هەماهەنگی لەگەڵ شاومی چینی و بە بنەڕەتی دوو کامێرای جۆری YI کە بەرهەمی شاومیە.
کامێراکە هەمان تایبەتمەندی کامێرای جۆری یەکەمی هەیە بەڵام بە ڕوونی 5.6K.



بۆچوونەکان
  • هیوا

    سلاو زور سپاس بو زانیارییه کانتان هه ول و ماندوو بونتان به رز ده نرخینین پیشنیاری من ئه وه یه که به شیکی تایبه ت به فیدیو گه یم و کونسوله کانی یاری له مالپه ره که تان بکه نه وه که بتوانین بابه ته کانی گه یم له ویدا بخوینینه وه به بب گه ران به دوایاندا

  • هیوا

    سلاو زور سپاس بو زانیارییه به نرخه کانتان پیشنیاریکم هه یه ئه ویش ئه وه یه که به شیکی تایبه ت به فیدیو گه یم و کونسوله کانی یاری بکه نه وه بو ئه وه ی بتوانبن به ئاسانی سوودمه ندی رانیارییه کان بین به بی گه ران

  • Azad hasan

    بەرێزم من فەیس بوکم ڕەش بۆتەوە بەهۆی دانانی وێنەی پیرەمێردێک لەسەر پرۆفایلم چۆن دەتوانم بیگەڕێنمەوە

بۆچونی تۆ