کۆمپیوتەر
12, کانوونی دووەم 2018
کۆمپیوتەرێکی ئاست بەرز لەلایەن DELLـەوە تایبەت بەگەیمەران لە پێشانگای CES2018 ئاشکرا کرا

کۆمپیوتەرەکەی دێڵ لە نوێترین مۆدێلی inspironــە و لە جۆری Desktopــە، ژمارەی مۆدێلەکەی بریتیە لە ٥٦٨۰، واتە کۆمپیوتەرەکە بە تەواوی بە ispiron 5680 ناو دەبرێت.
تایبەتمەندییەکانی:
- ڕامی ٨ یان ۱٦ گێگابایت کە دەتوانرێت بۆ ٦٤ گێگابایت بەرز بکرێتەوە.
- ۳ جۆر پرۆسێسەر لە نەوەی هەشتەم کە ئەمانەن( Core i3-8100 ٤ ناووکی بە خێرایی ۳.٦ گێگاهێرتز، Core i5-8400 ٦ ناووکی بە خێرایی ٤.۱گێگا هێرتزی Turbo، وە Core i7-8700 ٦ ناووکی بە خێرایی ٤.٦گێگاهێرتزی Turbo).
- کارتی ڕوونمای nvidia لە جۆرەکانی GTX 1050 یان GTX 1070 یاخوود GTX 1060.
- بیرگەی ناوەکی 256GB SSD و 2TB HDD و بیرگەیەکی جۆری OPTANE بە بڕی 32GB.
- نرخی کۆمپیوتەرەکە لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە ۷٤٦ دۆلار بەردەستە.
ڕامیار دڵشاد
ڕاهێنەری فۆتۆگرافی، ڤیدیۆگرافی، ئیدیتینگ و مۆنتاژ، و هەڵگری بڕوانامەی بەکالۆریۆس لە زانستەکانی ماتماتیک و دیبلۆم لە سایکۆلۆژی و تەکنەلۆژیای زانیاری . ماوەی ٦ ساڵە لە Kitn بابەتی تەکنەلۆژی دەنوسم و جار جارەش بیروڕا و سەرنجی خۆم لە ئەزمونێکی ژیانەوە دەخەمە توێی بابەتێکەوە بۆ خوێنەران. کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!