ئەپ و نەرمەکاڵا
12, کانوونی دووەم 2018
لە ڕێگای ئەپی ES App Locker وشەی نهێنی لەسەر ئەپەکانت دابنێ

ئەگەر بەکارهێنەری سیستەمی وەگەڕخەری ئەندرۆیدیت و خوازیاری ئەوەی وشەی نهێنی لەسەر هەر ئەپێک دابنێت ئەوە گەشەپێدەرانی سیستەمی ئەندرۆید چەندان ئەپی ناوازەیان دروست کردووە بۆ بەکارهێنەران کە هەر ئەپێک و تایبەت مەندی خۆی هەیە، ئەم جارە باشترین ئەپم بۆ ئامادەکردون کە جیاواز لە ئەپەکانی تر خاوەن چەندین تایبەتمەندییە. ئەپی ES App Locker دەتوان دایبگرن و سود لەم ئەپە ناوازەیە وەربگرن.

بەکارهێنانی ئەپەکە ئاسانە و لەسەر ڕووپەڕی ئەپەکە هەموو ئەپەکانی ناو مۆبایلەکەت دەردەکەون و بە پەنجەنان لەسەر وێنۆچکەی قوفڵەکە دەتوانیت هەر ئەپێکت ویست دایبخەیت و هەر لەناو ئەپی ناوبراو دەتوانیت وشە نهێنیەکەش بگۆڕیت.
کرتە لێرە بکە بۆ دابەزاندنی ئەپەکە بۆ سیستەمی ئەندرۆید
بۆ چۆنیەتی بەکارهێنانی ئەپەکە سود لەم گرتە ڤیدیۆیە وەربگرن:
[su_youtube url=”https://www.youtube.com/watch?v=kfXNQ0GwHB0″ width=”500″ height=”300″]
شەماڵ صالح
شارهزام له بواری دیزاین و وێب دارشتن بەگشتی، یه‌كێكم له دامه‌زرێنه‌رانی تۆڕی تەکنەلۆژیای زانیاری کوردیم به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌گه‌ڵ ته‌كنه‌لۆژیای تازه تێكهڵم وبهتایبهتیش کاری لە بواری وێب دیزاین دەکەم، وە شارەزاییم لە سیستەمی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز هەیە و هەوڵی خۆم خستۆتە گەڕ بۆ ئەوەی بتوانم لەگەڵ هاوڕێیان بەیەکەوە خزمەت بە وێبی کوردی بکەین و ئیدی ئێمەش وەکو کورد لە ئاست پێشکەوتنەکان بڕۆین.ئاواتم په‌ره‌سه‌ندی هه‌ردوو بوارهكهیه له كوردستان و خزمهتكردنێك بێت بهوڵات و خهلكهكهم به زمانی كوردی.