ئەپ و نەرمەکاڵا
13, کانوونی دووەم 2018
چۆنییەتی بەرزکردنەوەی خێرایی داگرتن لە وێبگەڕێ گووگڵ کڕۆم هاوشێوەی Internet Download Manager

وێبگەڕی گووگڵ کڕۆم بە یەکێک لە بەهێزترین وێبگەڕەکان هەژمار دەکرێت، بەڵام تاکە کێشە لەم وێبگەڕەدا بریتیە لە هێواشی داگرتنی زانیارییەکان.
لێرەدا شێوازی خێراکردنی داگرتن ڕوون دەکەینەوە، تۆی ئازیزیش دەتوانیت ئەم هەنگاوانە جێبەجێ بکەیت:
وێبگەڕی گووگڵ کڕۆم نوێ بکەوە.
پەڕەی “chrome:/flags” بکەوە.
بە دوای تایبەتمەندی “parallel downloading” بگەڕێ و نیشانەی ڕاستی لێ بدە.

بێگومان لە دوای ئەنجامدانی ئەم کردارە جیاوازییەکی زۆر بە دی دەکەیت!
ڕامیار دڵشاد
ڕاهێنەری فۆتۆگرافی، ڤیدیۆگرافی، ئیدیتینگ و مۆنتاژ، و هەڵگری بڕوانامەی بەکالۆریۆس لە زانستەکانی ماتماتیک و دیبلۆم لە سایکۆلۆژی و تەکنەلۆژیای زانیاری . ماوەی ٦ ساڵە لە Kitn بابەتی تەکنەلۆژی دەنوسم و جار جارەش بیروڕا و سەرنجی خۆم لە ئەزمونێکی ژیانەوە دەخەمە توێی بابەتێکەوە بۆ خوێنەران. کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!