ئەپ و نەرمەکاڵا
15, کانوونی دووەم 2018
باشترین و ناوازەترین فەرهەنگی زانستیی لە بواری ژمێریاری ودارایی بۆ سیستەمی ئەندرۆید

ئێمە رۆژانە دەبینین گەشەپێدەرانی جیهان بەردەوامن لە دروست کردنی ئەپی جۆرا و جۆر بۆ سیستەمەکانی ئای ئۆ ئێس وئەندۆرید هتد… خۆشبەختانە گەشەپێدەرانی کوردیش بێ بەش نین لەو گەشە سەندنەدا کە رۆژ بە رۆژ هەڵدەستن بە دروست کردنی ئەپی جۆراوجۆر بۆ هەردوو سیستەمی ئای ئۆ ئیس و ئەندرۆید. ئەمجارە گروپی iKurdDev هەستاون بە دروست کردنی ئەپێکی پێش کەوتوو بە ناوی ” Accounting Dictionary ” ئەم گروپە تا ئێستا خاوەنی چەند ئەپێکی ناوازەن ئەمجارەش هەستاون بە دروست کردنی فەرهەنگی زانستی لە بواری ژمێریاری ودارایی بۆ سیستەمی ئەندرۆید
ئەم فەرھەنگە وەرگێڕێکی ووشەیی و زاراوەییە وە یەکەم فەرھەنگی زانستییە لە بواری ژمێریاری و دارایی بۆ ھەر ۳ زمانی (ئینگلیزی – کوردی – عەرەبی) وە بە پێچەوانەوە، بە ھەر ۳ زمانەکە زیاتر۱۹۰۰۰ هەزار وشە لە خۆ دەگرێت، هەروەها خوێندنەوەی وشە ئینگلیزیەکان بە شێوەزاری بەریتانی (UK)، بوونی گەڕانێکی خێرا و پێشکەوتوو بۆ هەر ۳ زمانی (ئینگلیزی – کوردی – عەرەبی) بۆ دۆزینەوەی وشەی مەبەست.

کرتە لێرە بکە بۆ دابەزاندنی.
تێبینی: تەنها %20 ی فەرهەنگەکە خۆڕاییە.
شەماڵ صالح
شارهزام له بواری دیزاین و وێب دارشتن بەگشتی، یهكێكم له دامهزرێنهرانی تۆڕی تەکنەلۆژیای زانیاری کوردیم بهشێوهیهكی گشتی لهگهڵ تهكنهلۆژیای تازه تێكهڵم وبهتایبهتیش کاری لە بواری وێب دیزاین دەکەم، وە شارەزاییم لە سیستەمی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز هەیە و هەوڵی خۆم خستۆتە گەڕ بۆ ئەوەی بتوانم لەگەڵ هاوڕێیان بەیەکەوە خزمەت بە وێبی کوردی بکەین و ئیدی ئێمەش وەکو کورد لە ئاست پێشکەوتنەکان بڕۆین.ئاواتم پهرهسهندی ههردوو بوارهكهیه له كوردستان و خزمهتكردنێك بێت بهوڵات و خهلكهكهم به زمانی كوردی.