ئەپ و نەرمەکاڵا
16, كانونی دووهم 2018
نوێترین ئەپی (لاونچەر)ـی OS 11 – Phone X بۆ سیستەمی ئەندرۆید دابگرە
زۆربەمان ئەو پرسیارانەمان لا دروست دەبێت ئایا لاونچەر چیە و بۆچی بەکار دێت. بە سەدان ئەپی تایبەت بە لاونچەرمان هەیە تا ئێستا لای هەندێکمان ڕوون نیە کاری چیە. لاونچەر بۆ گۆرینی شێوە و ڕووکاری UI مۆبایلەکەت بەکاردێت، واتا ڕووخساری مۆبایلەکەت دەگۆڕێت بە شێوەیەکی زۆر جوان و نایاب بۆ زیاتر تێگەیشتن لەمە هەموومان دەزانین کە ڕوکاری سیستەمی ئەندرۆید جیایە بەڵام من بەکاربەری سیستەمی ئەندرۆیدم ئەگەر حەز بکەم شێوەی ڕوخساری مۆبایلەکەم بگۆرم بۆ شێوەی سیستەمی ئای ئۆ ئیس ئەوە دەتوانم زۆر بە ئاسانی لە ڕێگای یەکێک لە لاونچەرەکانی ئای ئۆ ئیس روخساری بەشی ماڵەوە و ئەپەکانی مۆبایلەکەم بگۆڕم بۆ ئەوەی کە مەبەستتە. ئەم جارە لە ڕێگای ئەپی Launcher OS 11 – Phone X دەتوانن ئەم کارە بکەن و بەشی ماڵەوە و بەشی ئەپەکان بۆ ڕووکاری ئای ئۆ ئێس ١١ بگۆڕن، کە ئەمەش بۆ بەکاربەرانی سیستەمی ئەندرۆید جێگای دڵخۆشییە، ئەم لاونچەرە بە یەکێک لە باشترین ئەپەکانی لاونچەر هەژمار دەکرێت ئێستا ئەگەر تۆ بەکارهێنەری سیستەمی ئەندرۆیدی دەتەوێت ڕووخساری مۆبایلەکەت بگۆڕیت بۆ ئای ئۆ ئێس ١١ ئەوە ئەم ئەپە دابگره و سودی لێ وەربگرە.
کرتە لێرە بکە بۆ دابەزاندنی
شەماڵ صالح
شارهزام له بواری دیزاین و وێب دارشتن بەگشتی، یهكێكم له دامهزرێنهرانی تۆڕی تەکنەلۆژیای زانیاری کوردیم بهشێوهیهكی گشتی لهگهڵ تهكنهلۆژیای تازه تێكهڵم وبهتایبهتیش کاری لە بواری وێب دیزاین دەکەم، وە شارەزاییم لە سیستەمی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز هەیە و هەوڵی خۆم خستۆتە گەڕ بۆ ئەوەی بتوانم لەگەڵ هاوڕێیان بەیەکەوە خزمەت بە وێبی کوردی بکەین و ئیدی ئێمەش وەکو کورد لە ئاست پێشکەوتنەکان بڕۆین.ئاواتم پهرهسهندی ههردوو بوارهكهیه له كوردستان و خزمهتكردنێك بێت بهوڵات و خهلكهكهم به زمانی كوردی.