هەواڵ 19, ئاب 2012

دەرکەوتنی وێنەی ڕووکاری بەرنامەی سکایپ بۆ ویندۆز ٨.

وێنەیەکی دەزەکردوو لە سەر تویتەر دەرکەوتووە و تێیدا ڕووکاری سکایپ بۆ ویندۆز ٨ دەردەخات کە ئەمەش بەڵگەیە لەسەر ئەوەی مایکرۆسۆفت لە خۆ ئامادەکردن دایە بۆ وەشاندنی سکایپ بۆ ویندۆز ٨ بە لەخۆگرتنی ڕووکاری میترۆ. وەکو لە وێنەکەدا دیارە ڕووپەڕی سەرەکی سکایپ کراوەتە سێ بەش کە بەشەکانی People وFavorite وRecent لە خۆی دەگرێت. وەکو دیارییشە لەبەشی سەرەوەی وێنەکە App Preview هەیە کە ئەمە بڵگەیە لەسەر ئەوەی کە لەوانەیە مایکرۆسۆفت وەشانێکی ئەزموونی بخاتە بەردەست بەکاربەران یان ئەوەتا لە کۆتا قۆناعەکانی تەواوبوونی تاقیکردنەوەیەتی.

جێگای وەبیرهێنانەوەیە کە کۆمپانیای سکایپ لە ساڵی ٢٠٠٣ دامەزراوە و، لە ٢٠١١ مایکرۆسۆفت بوو بەخاوەنی  و بە گوێرەی سەرژمێری مانگی ٩ی ساڵی ڕابردوو خزمەتگوزاریی گفتوگۆی دەنگی وڤیدیۆیی ودەقی پێشکەش بە ٦٦٣ ملیۆن بەکاربەر دەکات.

سەرچاوە Ait

بۆچونی تۆ