ئەندرۆید 19, كانونی دووه‌م 2018

مۆبایلی +LG X4 بە فەرمی نمایش کرا

کۆمپانیای ئێڵ جی نوێترین مۆبایلی بە ناوی X4+ نمایش کرد لە کۆریای باشووردا، بە یەکێک لە مۆبایلە ئاست مامناوەندەکانی کۆمپانیای ئێڵ جی دێتە هەژمار.

 

قەبارەی ڕوونماکەی ٥.٣ ئینچە لە جۆری IPS، بە ڕوونی ٧٢٠ پێکسڵ لە توانایدایە پشتیوانیی پارەدانی سەرهێڵی LG Pay بکات.

وەشانی ئەندرۆید نوگەت ٧.٠ لەسەر جێگیر کراوە، کار بە چیپ(پڕۆسێسەر)ی سناپدراگۆن ٤٢٥ دەکات و ڕامێکی ٢ گێگابایتی لەسەر جێگیر کراوە، بیرگەی ناوەکی بریتیە لە ٣٢ گێگابایت.

فراوانیی کامێرای دواوەیی بریتیە لە ١٣ مێگاپێکسڵ و کامێرای پێشەوەی ٥ مێگاپیکسڵە، جۆرێتی دەنگی Hi-Fi DAC لەسەر جێگیر کراوە، توانستی پاتریەکەی ٣٠٠٠ (مللی ئەمپێر.کاتژمێر)ـە.

پشتەوەی مۆبایلەکە لە ئەلەمنیۆم دروستکراوە و دوو ڕەنگی لێ بەردەستە، بە نرخی ٢٨٠ دۆلار لە ئاپۆراکانی کۆریای باشووردا فرۆشی دەست پێدەکات، جارێکە هیچ وەڵامێکی فەرمی نیە دەربارەی کە ئاخۆ لە دەرەوەی کۆریای باشوور بەردەست دەبێت یان نەخێر.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ