هەواڵ 21, ئاب 2012

|کورتە هەواڵ| سۆنی مۆبایلی هۆشمەندی جۆری Xperia SL ئاشکرا دەکات.

سۆنی پەردەی لەسەر مۆبایلێکی تر لە زنجیرەی (ئێکسپێریا) لادا، کە شێوەی لە ئێکسپێریا ئێس دەچێت بەڵام بە پڕۆسێسەر باشتر وڕەنگی تازەوە.  پڕۆسێسەرەکەی لە جۆری Snapdragon S3یە بە خێرایی زیاتر لە ئێکسپێریا ئێس کە ڕێژەکەی ١.٧ گێگاهێرتزە و بە دوو ڕەنگی زیاتر کە ڕەنگەکانی زیوی وپەمەین. شایەنی باسە ئەم مۆبایلە کامێرای ١٢.١ مێگا پێکسڵ وشاشەیەکی ٤.٣ ئینجی لەسەرە وبە سیستەمی ئەندرۆید ٤.٠ کاردەکات وئێستا سۆنی سەرقاڵی ئامادەکردنی ئەپدەیتی تازەی ئەندرۆید ٤.١ جێلی بینە بۆ مۆبایلەکانی و،بەم زوووانە ئامادە دەبێت.

سەرچاوە Ait

بۆچونی تۆ