ئەپ و نەرمەکاڵا
21, كانونی دووهم 2018
ئەپی کوردکی نوێکرایەوە، چەند کێشەیەک چارەسەر کراوە و ئیمۆجی نوێی بۆ زیادکراوە

ئەمڕۆ نوێترین وەشانی تەختەکلیلی کوردکی بەردەست خرا کە خۆی دەبینێتەوە لە دەیان تایبەتمەندی نوێ، و کارزان کەمال ناوی ئەو گەشە پێدەرەیە کە خاوەنی ئەپەکەیە و چەندین ئەپی هەمەڕەنگی دیکەی هەیە بۆ سیستەمە جیاوازەکان،
ئێستا دەتوانن وەشانە نوێیەکەی KurdKey دابەزێنن یان ئەگەر وەشانە کۆنەکەتان لایە نوێی بکەنەوە لە کۆگای گووگڵ پلەی (Play Store).
بۆ نوێ كردنەوە و داگرتن کرتە لەم بەستەرە بكە.
لەم وەشانەدا چی نوێ هەیە؟
۱- هەمو ئیمۆجیەکان تازەکراونەتەوە لە ۱٦٠٠ ئیمۆجییەوە کراوە بە ۲۱٠٠٠ ئیمۆجی.
۲- کاتێک پیتە عەرەبییەکانت چالاک دەکرد بۆ کیبۆردی (کوردی قوەرتی) پیتی دوەمی سەر دوگمەکان کە دەستت لەسەر ڕادەگرت دەچوە کۆتاییەوە و ئێستاچارەسەرکراوە.
۳- لەسەر هەندێ مۆبایل لەرینەوەی دووگمەکان زۆر بوو کەمتر کراوەتەوە.
٤- چاککردنی چەند کیشەیەکی دیکە.


سەلمان خالید
نوسەر و بەڕێوەبەری تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانم لە کەی ئای تی ئێن، لە بواری تەکنیکی پێگەکان و بەڕێوەبردنی پەیج و هەژمارەکانی دیکەدا کاردەکەم، خوێندكاری قۆناغی چوارەمی زانستی كۆمپیوتەرم. پەیداکردنی ئەزموونی زیاتر لە بواری سۆشیاڵ میدیادا خولیای منە و لەم پێگەیەوە دەمانەوێت ئێوە ئاشنا بکەین بە جیهانە جوانەکەی تەکنەلۆژیا.
کرتە لە ناونیشانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانم بکەن لە وێنۆچکەکانی دەستە چەپدا.