10
یاری 21, كانونی دووه‌م 2018 بۆچوون

بارێکی نوێ بۆ یاری Shadow of the colossus ئامادەکراوە

یاری Shadow of the colossus یەکێکبوو لە یارییە بەهێزەکان کە لە ساڵی ٢٠١٧ باسی لێوەدەکرا بەتایبەت لە هەفتەی یارییەکان لە پاریس کە لەم هەفتەیەدا زۆر گرینگی بە هاتنی ئەم یارییە دەدراو چەندین زانیاری گرینگ و ترایلەرێکی نوێشی لێ بڵاوکرایەوە و دەرکەوت کە لە ٦/٢/٢٠١٨ بۆ ئامێری پلەیستەیشن ٤ بەردەستبێت و پشگیری ڕوونی ٤K دەکات.

ماڕک سکێڵتۆن کە بەڕێوبەری بەشی هونەری ستۆدیۆی Bluepoint Gamesە چەند وێنەیەکی بڵاوکردۆتەوە کەتیایدا ئەوە دەخاتە ڕوو کە باری وێنە چرکاندن بۆ یارییەکە ئامادەکراوە، ئەو دەڵێت کە ئێمە بۆماوەیەکی زۆر سەرقاڵی ئامادەکردنی ئەم بارەین و کارێکی باشمان تیاداکردووە کژە شتێکی جیاواز بخەینە بەردەست یاریکەران، لەم بارەدا هەموو ئەو ئامرازانەی کە کەسێکی پڕۆفیشناڵ پێویستیەتی بۆ چرکاندنی وێنەی ناوازە بە بەرزترین کوالێتی بۆ یاریکەرەکە خراوەتە بەردەست و لەپاڵ چەندین فلتەری جیاواز و کۆنتڕۆڵکردنی ڕەنگ و گۆڕانکاری لە تۆنی تاریکی و ڕووناکی و پاشان خوڵاندنەوەی کامێرا بە بڕی ٩٠ پلە بۆ هەردوو لا.

لەپاڵ گشت ئەمانەش دەتوانیت ڕێگە بە جوڵەی دیمەنە سروشتییەکانی ناوچەکە بدەیت بە مەبەستی چرکاندنی وێنەیەکی لەڕاستیەوە نزیک، ئەمە یەکەم یاری نییە کە ئەم بارەی بۆ یاریکەر بەردەست کردووە بەڵام پێدەچێت ئەمە خۆی بەتەواوی جیابکاتەوە لەوانەی تر بەهۆی ئەو ئاستەبەرزەی کە بەردەستخراوە بۆ چرکاندنی وێنەکان، ئەمە دەشتوانرێت وەکو پێشبنڕکێیەک سودی لێببینرێت کە بەمشێوەیە کۆمەڵگەی یاریکەرانی ئەم یارییە پەیوەندی و پێشبڕکی بکەوێتە نێوانیان.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ