ئەندرۆید

کۆمپانیای مەیزوو مۆبایلێکی بێ لێواری ئاست مامناوەندی ڕاگەیاند

لە چارەگی دووەمی ساڵی ٢٠١٧ەوە هەموو کۆمپانیاکان دەستیان کردووە بە بەرهەمهێنانی موبایلی بێ لێوار، بێ گومان ئەم تایبەتمەندییە لە ئێستادا یەکێکە لە دڵخوازترین تایبەتمەندییەکان، بۆیە کۆمپانیای مەیزووی چینیش یەکەم مۆبایلی خۆی بەم تایبەتمەندییە ڕاگەیاند.

مۆبایلەکە پڕۆسێسەری ئێگزینۆس ٧٨٧٢ی سامسۆنگ بەکاردەهێنێت، پڕۆسێسەرەکە ٦ ناوکە و ٢ ناوکیان بە خێرایی ٢ گێگاهێرتز کاردەکەن ٤ ناوکەکەی تری بۆ پاراستنی ووزەی پاتری مۆبایلەکە بە خێرایی ١.٦ گێگاهێرتز کاردەکەن. یەکەی چارەسەرکەری گرافیکی مۆبایلەکە مالی-جی٧١ە، یەکەی چارەسەر کەری کاتی (ڕام)ی مۆبایلەکە ٣ گێگابایتە و بیرگەی ناوەکی ٣٢گب و ٦٤گب بەردەستە. هەروەها خاوەنی پاتریەکەی بە فراوانی ٣٠٠٠ میلی ئەمپێڕ/کاتژمێر وە خاوەنی بارگاوی کەرەوەی خێرایە بە هێزی ١٨وات بە ووتەی کۆمپانیاکەبێت توانای بارگاوی کردنەوەی ٪٥٢ی هەیە لە ٣٠ خولەکدا و خاوەنی دەرچەی USBە لە جۆری C.

لە ڕووی پێشەوەی موبایلەکە ڕوونمایەکی ٥.٧ ئینجی هەیە بە فراوانی ١٤٤٠بە٧٢٠ پێگزڵ، لە بەشی سەرەوەی مۆبایلەکە کامێرایەک هەیە بە ڕوونی ٨ مێگاپێگزڵ. هەروەها لە دواوەی مۆبایلەکە کامێرایەک هەیە بە فراوانی ١٦ مێگاپێگزڵ و تیرەی چاوی (F٢.٠) خاوەنی فلاشێکی LEDە، هەسەتەوەری کامێراکە لە جۆری سۆنییە.

مۆبایلەکە دوایین ڕووکاری تایبەتی خۆی لەسەرە ناسراو بە Flyme OS 6.2 و لەسەر ئەندرۆید نۆگەت ٧.١.٢ بنیاتنراوە، لەم وەشانەدا کۆمپانیای مەیزوو بزوێنەری زیرەکی دەستکردەکەی تایبەت بەخۆی ناسراو بە One Mind باشتر کردووە و گووتی “لەم وەشانەدا زیرەکی دەستکردی One Mind وا دەکات بەرنامەکان بە خێراییەکی زیاتر بکرێنەوە و ڕێگری دەکات لە بەفیڕۆچوونی ووزەی پاتری“.

شایەنی باسە ئەم زیرەکی دەستکردەی مەیزوو بەم شێوەیە کاردەکات: زیرەکی دەستکردەکە هەمیشە کارایا ئەو بەرنامانای تۆ زۆر بەکاریان دەهێنیت و ڕۆژانە زۆر دووبارەیان دەکەیەوە لە بەکارهێنان زیرەکە دەستکردەکە لیستی ئەو بەرنامانە لای خۆی زەخیرە دەکات، وادەکات جارەکانی داهاتوو کاتێک تۆ ئەم بەرنامانە دەکەیەوە بە شێوەیەکی زۆر خێراتر بکرێنەوە وەک لە ئەو بەرنامانەی کەمتر بەکاریان دەهێنیت. بۆ نموونە تۆ بەرنامەی فەیسبووک و ڤایبەرت پێیە ڕۆژانە چەند جارێک فەیسبووک دەکەیەوە بەڵام زۆر بە کەمی ڤایبەر دەکەیەوە زیرەکی دەستکردی مەیزوو وادەکات لە جارانی داهاتوودا فەیسبووک بەشێوەیەکی زۆر خێراتر بکرێتەوە.

 

بەهۆی ئەوەی ڕووی پێشەوەی مۆبایلەکە بە گشتی بۆتە ڕوونما هیچ شوێنێک نەماوەتەوە بۆ دانانی دووگمە و پەنجەمۆر بۆیە لەم مۆبایلەدا مەیزوو پەنجەمۆرەکەی بردۆتە لای ڕاستی مۆبایلەکە هاوشێوەی بەرهەمەکانی کۆمپانیای سۆنی، لەگەڵ ئەوەشدا دوگمەیەکی زیرەکی درووست کردووە بە نەرمەکاڵا بەناوی Super mBack. ئەم دووگمەیە لە شوێنی خۆی جێگیرە و چەند تایبەتمەندییەکی باشی بۆ داناوە، ئەگەر یەکجار گرتە لەسەر دووگمەکە بکەی دەگەڕێتە دواوە و ئەگەر گرتەیەکی درێژ بکەی لەسەر دووگمەکە دەگەڕێتەوە سەر بەرنامەکانی ماڵەوە وە ئەگەر پاڵ بە دووگمەکە بنێی بۆ لای ڕاست دەچێتە سەر ئەو بەرنامەی پێشووتر بەکارت هێناوە و ئەگەر پاڵی پێوەبنێی بۆ سەرەوە بەرنامە کراوەکانت پیشان دەدات.

وا بڕیاڕە بەیانی ١٩/١ بەشێوەی سەرهێڵ بەردەست بێت بۆ کڕین بە نرخی:
٣گب/٣٢گب بە ١٥٥ دۆلار.

٣گب/٦٤گب بە ١٨٦ دۆلار.

بە هەریەکە لە ڕەنگەکانی زیوی،ڕەش،زێڕین و شین بەردەست دەبێت.

سەرچاوە :

21 كانونی دووه‌م، 2018
ئاڤاتار
خوێندکارم لە دوایین قۆناغی ئامادەیی، خولیای تەکنەلۆژیام و زانیاریم دەربارەی هەیە، بە تایبەتی لە سیستمی وەگەڕخەری ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس، هیوادارم سوود بە خوێنەرانی کەی ئای تی ئێن و هاونیشتمانیانم بگەیەنم.
49