10
ئەپڵ 22, كانونی دووه‌م 2018 بۆچوون

بەم نزیکانە ئەپڵ بڵندگۆیەکی زیرەک دەخاتە بازارەوە

ئەپڵ لە مانگی شەشی پار بەرهەمێکی نوێی خۆی نیشانی جیهاندا بەناوی Apple HomePod کە ئەم بەرهەمە ‌هاوشێوەی گووگڵ هۆم و ئەمەزۆن ئێکۆیە واتە بڵندگۆیەکی زیرەکە کە جیاواز لەوانی تر لەسەر بنەمای سیری تایبەت بە ئەپڵ دروستکراوە، ئەپڵ بەڵێندا کە لەسەرەتاکانی ٢٠١٨ بیخاتە بازارەکانی چەند وڵاتێکی دیاریکراو کە پێدەچێت بریتیبن لە ولایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا و بەڕیتانیا و ئۆستوڕالیا.

شایەنی باسە بەرهەمەکەی ئەپڵ لەم چەند ڕۆژەی ڕابردوودا دانیپێدانرا لەلایەن  کۆمیسیۆنی فیدراڵی پەیوەندیەکانی ئەمریکا یاخود (FCC) ئەمە ئەوە دەگەیەنێت کە بەرهەمەکەی بەم نزیکانە لە بازارەکانی وڵاتە ئاماژەپێکراوەکان بەردەست دەبێت.

بەپێی چەند سەرچاوەیەکی نافەرمی بێت ئەپڵ لەئێستادا زیاتر لە یەک ملیۆن یەکەی لەم ئامێرانە دروستکردووە و ئامادەن بۆ گەیاندن بەڵام پرسیارەکە ئەوەیە کە ئایە ئەم بەرهەمە دەتوانێت سەرکەوتووبێت بەتایبەت کە نرخەکەی بە بەراورد بە دووەکی پێشتر نزیکەی ٢ ئەوەندیە؟

تایبەتمەندییەکانی ئەم بڵندگۆیە:

  • بەرزییەکەی کەمترە لە ٧ ئینچ واتە قەبارەکەی بچوکە.
  • پڕۆسێسەری ئەپڵ A8 ی لەسەر جێگیرکراوە و بێگومان سیریش جێگیرکراوە لەسەری کە گرینگترین و بەهێزترین خاڵیەتی.
  • خاوەنی ٧ بڵندگۆ و هەستەوەری بچوکە لەژێرەوە و خاوەنی ٤ بڵندگۆی تری تایبەت دروسکراون بۆ ئەپڵ.
  • بوونی ٦ بیستۆک کە هەمیشە لەکاردان و گوێ ئەگرن بۆ وشەی وەکارخەریان کە بریتییە لە “Hey Siri”.

 

هەرچی نرخی ئەم ئامێرەشە وەک پێشتر ئاماژەم پێدا کە نرخەکەی زۆر زیاترە لەچاو ئەو دوانەی پێشوو چونکە نرخی ئەم ئامێرە بریتییە لە ٣٥٠$ کە ئەمە نرخێکی زۆر زۆرە بە بەراورد بە گووگڵ هۆم یان ئەمازۆن ئێکۆ.

سەرچاوە :
تاگەکان ئەپڵ
بۆچونی تۆ