10
ئۆتۆمبێل 22, كانونی دووه‌م 2018 بۆچوون

تایبەتمەندییەکانی ئۆتۆمبێلی TOYOTA Avalon 2019

تۆیۆتای ژاپۆنی ئۆتۆمبێلی جۆری Avalon مۆدێلی ۲۰۱۹ ــی ئاشکرا کرد کە ئۆتۆمبێلێکی ئێجگار بڵاوە و خواستێکی باشی لەسەرە.
ئۆتۆمبێلی ئەڤەلۆن لە شێوە نوێیەکەیدا خۆی لە شاهانەیی و ئابووریی دەبینێتەوە.

لەم ڕاپۆرتەدا سەرجەم تایبەتمەندییەکانی ببینە.

بزوێنەر

بە دوو شێواز و تایبەتمەندی ڕەوانەی بازاڕەکان دەکات.

  • جۆری یەکەم: بزوێنەری V6 ــی ۳.٥ لیتری بە گووڕی ۳۰۱ توانا ئەسپ.
  • جۆری دووەم: بزوێنەری V6ــی ۲.٥ لیتری لەجۆری inline-4 بە گووڕی ۲۰٨ توانا ئەسپ.

تاقم گێڕ

  • خاوەنی تاقم گێڕی ٨ نمرەییە لە جۆری ئۆتۆماتیک.
  • هەردوو جۆرەکەی بزوێنەر ووزە بۆ تایەی پێشەوە دەنێرن، واتە ئۆتۆمبێلەکە لە جۆری گلاین شەفتە.

سیستمی پارێزگاری

  • خاوەنی سیستمی ڕاوەستانی کتوپڕە لە کاتە سەختەکاندا.
  • ئۆتۆمبێلەکە ۱۰ باڵۆنی هەوایی (Airbag) لە خۆدەگرێت.
  • خاوەنی کامێرایەکی نیشاندەر بۆ پشتەوەی ئۆتۆمبێلەکە دەبێت.

ناوەوەی ئۆتۆمبێلەکە

لە ناوەوە تەکنەلۆژیاکانی بارگاویکەرەوەی بێتەلی ئامێرەکان لە جۆری Qi wireless charging pad و پەیوەندیەکاری Amazon Alexa و Apple CarPlay بوونیان هەیە.
ئەمە جگە لە بوونی ۱٤ بڵندگۆ لە جۆری JBL بە هێزی ۱۲۰۰ وات.

ئۆتۆمبێلەکە خاوەنی سیستمی + Sport  دەبێت بۆ ئاو کەسانەی خولیای وەرزشی ئۆتۆمبێلیان هەیە و جگە لەمانە سیستمەکە یارمەتیدەرە بۆ نەخزان و نە سوڕان و لە دەست نەدانی کۆنتڕۆلی ئۆتۆمبێل لە کاتی لێخوڕیندا.

تاگەکان تۆیۆتا
بۆچونی تۆ