ئەپڵ 22, كانونی دووه‌م 2018

بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای ئەپڵ: سەرزەنشتی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەکات

 

تیم کوک کە بەڕێوبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای ئەپڵە، لە خولێکی فێرکاری ئەپڵ لە بەریتانیا بە ناونیشانی ‘هەمووان دەتوانن بەرنامە داڕێژیی بکەن’، ماوەیەکی کەم دەربارەی خووگرتنی بەکارهێنەر ئایفۆنەکانەکانەوە دواوە و هۆکاری ئەو خووگرتنەی گەڕاندەوە بۆ بەکارهێنانی زیاد لە پێویستی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و تەکنەلۆژیا، لە هەمان کاتدا سەرزەنشتی زیاد بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی کرد.

 

تیم کوکی ٧٥ ساڵە وتی:

من منداڵم نیە، بەڵام برازایەکم هەیە کە سنوورم بۆی داناوە، ناهێلێم هەندێک شت هەیە بەکاری بهێنێت، وەک نامەوێت ئەو لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا ببێتە ئەندام

 

 

گفتوگۆییەکە دەربارەی مۆبایلە زیرەکەکان و تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان یان کۆمەڵێک هۆکاری هاوشێوە بوو، کەوا بوونەتە هۆکار بۆ گیرۆدەبوونی منداڵ و گەورەکان بە مۆبایلەکانیانەوە لە چاوەڕوانی نامەیەک و پەیوەندیەکدا.

ئەمەش دوای ئەوە هات کە لە سەرەتای ئەم مانگەدا ئەوکەسانەی کە لە کۆمپانیای ئەپڵدا پشکیان هەیە، داوایان لە کۆمپانیای ئەپڵ چارەسەرێک بۆ گیرۆدە بوونی منداڵان بە ئایفۆنەکانیان بدۆزنەوە، بە خێرایی کۆمپانیای ئەپڵ وەڵامی دانەوە و وتی تایبەتمەندی بەستنەوەی مۆبایلی منداڵەکان بە مۆبایلی دایک و باوکیانەوە بەکاردەخات.

 

 

بەپێی ڕاپۆرتەکەی گاردین بێت، کوک وتویەتی:

من باوەڕم بە زۆر بەکارهێنانی تەکنەلۆژیا نیە وە کەسێک نیم کە بڵێم ئەگەر هەموو کات تەکنەلۆژیا بەکاربهێنم ئەوە بە ئامانجێکی سەرکەوتوو دەگەم، من بە هیچ جۆرێک لەگەڵ ئەوانەدا نیم.

 

هەروەها ئاماژەی پێداوە کە تەکنەلۆژیا لە هەموو بوارەکاندا زۆر بەکارهێنانی پێویست نیە و وتی:

لە بابەتی ئەدەبیدا پێویست زۆر بە بەکارهێنانی تەکنەلۆژیا دەکات؟ بە تەواویی نەخێر.

 

 

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ