ئامێرە هەمەجۆرەکان 23, كانونی دووه‌م 2018

ئەمڕۆ کۆمپانیای Vivo ئەو مۆبایلە بڵاو دەکاتەوە کە پەنجەمۆری لەسەر ڕوونمایە

ڤێڤۆ دووپاتی کردوەتەوە کە ئەمڕۆ لە شاری پەکین مۆبایلی X20 Plus UD بە شێوەیەکی فەرمی لەکۆنفراسێکی تایبەت لە ۲٤ی ئەم مانگە. بڵاو دەکاتەوە.

بە گوێرەی دەستەی پەیوەندیەکانی چینی بێت پێشبینی دەکرێت تایبەتمەندیەکانی بەم شێوەیە بێت:

  • ڕوونمایەکی AMOLED بە قەبارەی 6.43 ئینچ بە ڕێژەی ڕوونمای ۱٨:۹.
  • پڕۆسێسەری سناپدراگۆن ٦٦۰.
  • کامێرای پشتەوەی دوانییە بە بوونی ۱۲ مێگاپێکسڵ بە قەبارەی  f/1.8، کامێرای دووەمی ٥ مێگاپێکسڵ دەبێت بە تایبەتی بۆ فۆکس کردنی پشتەوەی وێنە بە کاردێت.
  • وەشانی تاقیکاریی مۆبایلەکەش ئەوەی دەرخستووە کە پەنجەمۆری سەر ڕوونما بە هەمان تایبەتمەندی پەنجەمۆری ئاساییە بەڵام تۆزێک هێواشترە.

پێشتریش دەنگۆی ئەوە هەبوو کەنرخەکەی 625 دۆلارە، ئەمەش واتا لە مۆبایلی X20 Plus نزیکەی ۷٨ دۆلار گرانتر دەبێت.

بۆچونی تۆ