یاری
25, كانونی دووهم 2018
ئەگەری هەیە بەشێکی نوێی یاری ٥٠ سەنت بەم نزیکانە ببینین

ساڵی ٢٠٠٥ کۆمپانیای Vivendi Universal Games هەستا بە بڵاوکردنەوەی یارییەک بەناوی Cent 50: Bulletproof کە ئەم یارییە بە بەشداری گۆرانی بێژی بەناوبانگ کورتیس جەیمس ناسراو بە ٥٠ سەنت بوو، یارییەکە بۆ ئامێرەکانی پلەیستەیشن ٢ و ئیکسبۆکس ٣٦٠ و ئێکسبۆکسی ئاسایی بەردەست بوو، یارییەکە سەرکەوتنێکی وەهای بەدەست نەهێنا بەڵام لە کوردستان یاریکەران زۆر بەدڵیان بوو بە ڕادەیەک کە بە یەکێک لە یارییە بەهێزەکانیش دادەنرا و یاریکەری زۆری هەبوو.
دواتر لە ساڵی ٢٠٠٩ بەشێکی تری لێبڵاو کرایەوە ئەم جارە لەژێر ناوی Cent 50:Blood on the Sand کە ئەمەشیان هاوشێوەی ئەمەی پێش خۆی لەیەک ئاستدا بوون، ئەم بەشەیان بۆ ئامێرەکانی پلەیستەیشن ٣ و ئێکسبۆکس ٣٦٠ بەردەست بوو.
لە تازەترین چاوپێکەوتنی نێوان پێگەی گەیم سپۆت لەگەڵ گۆرانیبێژی ناوبراو باسی لەوە کردەوە کە ئەگەری هەیە لە داهاتوو بەشێکی نوێی زنجیرەکە ببینین بەڵام ئەمجارە جیاواز لە جارانی پێشوو ئەبێت ببێتە پڕۆژەیەکی نایاب و یاریکەرێکی زۆر بۆلای خۆی ڕاکێشێت.
پەنهان ئەحمەد
ناوم پەنهان ئەحمەدە و خوێندکاری بەشی تەکنەلۆژیای زانیاریم، وەکو نوسەرێکی پێشکەوتوو لەم ماڵپەڕە کاردەکەم و ئامانجم ئاشناکردنی کوردە بەم زانست و جیهانە نوێیە کە بەبەراورد بە بوارەکانی تر بەشێوەیەکی ئەوتۆ گرینگی پێنادرێت، یارییە ئەلیکترۆنیەکان بەشێکی تری خولیاکانی منە و بەشێوەیەکی بەردەوام ئاگاداری تازەترین هەواڵەکانی ئەم جیهانەم.