ئای ئۆ ئێس

بەکارهێنەرانی ئایفۆن ١٠ سکاڵایان لە ئەپڵ کردووە و دەڵێن ئامێرە ١٠٠٠ دۆلارەکەیان کەسی پەیوەندیکار پێشان نادات

ئەوان بانگەشەی ئەوە دەکەن کاتێک کەسێک پەیوەندییان پێوە دەکات دەنگی لەرزین و ئاوازی مۆبایلەکەیان دێت، بەڵام ڕوونمای مۆبایلەکە هەڵ نابێت بۆ ئەوەی بزانن کێیە کە پەیوەندییان پێوە دەکات، ئەمەش مانای ئەوەیە کە ئەوان هیچ بیرۆکەیەکیان نییە کە کێ پەیوەندییان پێوە دەکات ئەمەش ئەوان دەخاتە گوومانەوە ئایا ئەو پەیوەندییەی بۆیان دێت ئایا پێویستە هەڵ بگیرێت؟ یان ئایا ژمارەیەکی نەناسراو نییە؟

دوای ئەو کێشەیە هەندێک لە بەکارهێنەران ئەو کێشەیەیان لە سەکۆکانی ئەپڵ بڵاو کردوەتەوە بۆ ئەوەی ڕێنماییان پێ بدرێت بە چارەسەرکردنیان یەکێک لە بەکارهێنەرەکان کێشەکەی بەم شێوەیە نووسیبوو: “کاتێک کەسێک پەیوەندیم پێوە دەکات، ئایفۆن ١٠ـەیەکەم تەنها دەنگی ئاوازی مۆبایلەکەم و لەرزینی دێت و ڕوونماکەی هەڵنابێت”.

یەکێکی تر نووسیبووی: “ڕوونمای ئایفۆن ١٠ـەیەکەم هەڵ نابێت تا کەسێک ٣ جار پەیوەندیم پێوە نەکات.”

بە هەمان شێوە یەکێکی تر: ” ئەم کێشەیەم چارەسەر کرد بە کوژاندنەوە و هەڵکردنەوەی مۆبایلەکەم، بەڵام دوای چەند ڕۆژێک تووشی هەمان کێشە بوومەوە.”

ئەپڵ لە وەڵامی ئەم کێشەیەدا ڕێنمایی بەکارهێنەرەکانی کردبوو کە دواین وەشانی ئای ئۆ ئێس لەسەر مۆبایلەکانیان دابمەزرێنن، بەڵام وا دەردەکەوێت کە بەمە چارەسەری کێشەکەی نەکردووە.

ئەم کێشەیە لە ئێستادا تەنها تووشی چەند بەکارهێنەرێکی کەم بووە، ئێمە نازانین ئایا کێشەکە زیاتر پەرەدەسێنێت یاخود نا.

سەرچاوە :

24 كانونی دووه‌م، 2018
ئاڤاتار
خوێندکارم لە دوایین قۆناغی ئامادەیی، خولیای تەکنەلۆژیام و زانیاریم دەربارەی هەیە، بە تایبەتی لە سیستمی وەگەڕخەری ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس، هیوادارم سوود بە خوێنەرانی کەی ئای تی ئێن و هاونیشتمانیانم بگەیەنم.
49