ئەپ و نەرمەکاڵا
25, کانوونی دووەم 2018
پێش کڕینی مۆبایلی نوێ بەم ئەپڵیکەیشنە پشکنینی تەواو بکە بۆ سەرجەم بەشەکانی مۆبایلەکە

ئەپڵیکەیشنی TestM بە یەکێک لە گرنگترین ئەپەکان دادەنرێت کە هەڵگری چەندین تایبەتمەندی گرنگە و گەر خواستت هەبوو بۆ کڕینی مۆبایلێکی نوێ ئەوا گرنگە ئەم ئەپڵیکەیشنە دابەزێنیت و پاشان بڕیاری کڕینی مۆبایلەکە بدەیت، چوونکە لەوانەیە پشکنین بۆ بەشێکی زۆری تایبەتمەندییەکانی مۆبایلەکە بکەیت بەڵام هێشتا چەندین بەشی گرنگی دیکە هەن نەتوانیت بە ئاسانی پشکنینیان بۆ بکەیت.
ئەپەکە دەتوانێت بە شێوازی “خێرا پشکنین”، یاخوو “پشکینینی تەواوەتی” گەڕان بە تایبەتمەندییەکانی مۆبایلەکەتدا بکات بۆ هەر کێشەیەک کە ڕووبەری بەشەکانی ڕەقەکاڵا نەرمەکاڵا و هتد دەبێتەوە.
ئەپڵیکەیشنی TestM بۆ سیستەمەکانی ئەندرۆید و iOS بەردەستە و دەتوانێت پشکینی ئەوە بکات ئاخۆ ئەم مۆبایلە نەدزراوە لە ڕێی گەڕان بۆ کۆدی IMEI ـی تایبەت بە مۆبایلەکە و بە شێوەیەکی گشتی ئەپەکە دەتوانێت پشکنین بکات بۆ ٢٠ بەشی مۆبایلەکەت لە زۆرێک ڕووەوە.
ئەو بەشانەی پشکنینیان بۆ دەکرێت کە دواتر دابەش دەبێتە چەند بڕگەیەکی دیکە:
- جووڵەکان
- سیستەمی دەنگی و وەرگر و نێرەر
- ڕوونما
- کامێرا
- ڕەقەکاڵا
- پەیوەندییەکان
- دەتوانیت هەر بەشێک بەجیا بپشکنیت یاخوود هەمووی لە هەمان کاتدا.
بۆ داگرتنی ئەپڵیکەیشنەکە کرتە لەم بەستەرانەی خوارەوە بکە:
ئای ئۆ ئێس
ئەندرۆید



سەلمان خالید
نوسەر و بەڕێوەبەری تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانم لە کەی ئای تی ئێن، لە بواری تەکنیکی پێگەکان و بەڕێوەبردنی پەیج و هەژمارەکانی دیکەدا کاردەکەم، خوێندكاری قۆناغی چوارەمی زانستی كۆمپیوتەرم. پەیداکردنی ئەزموونی زیاتر لە بواری سۆشیاڵ میدیادا خولیای منە و لەم پێگەیەوە دەمانەوێت ئێوە ئاشنا بکەین بە جیهانە جوانەکەی تەکنەلۆژیا.
کرتە لە ناونیشانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانم بکەن لە وێنۆچکەکانی دەستە چەپدا.