10
ئەندرۆید 26, ئاب 2012 بۆچوون

7 لە هەرە خۆشترین و بەناوبانگترین یاریەکانی ئەندرۆید گەیمی چوارەم (Batman The Dark Knight)

لە ڕیزبەندی چوارەمدا یاری باتمان زە داک نایت ڕایزس مان بۆ ئێوەی بەڕێز داناوە کە بە واتای سوارچاکەکەی تاریکی هەڵدێت، ئەمەشیان یەکێکە لە سەرسوڕهێنەرترین یاریەکانی گەورە کۆمپانیای گەیملۆفت کە لە مانگی ٧ ی ئەمساڵدا لە مارکێتی ئەندرۆید دەرکەوت. ئەم یاریە گوزارشتە لە فیلمی  زە داک نایت ڕایزس ، چیرۆکی ئەم یاریە باس لەوە دەکات کە نزیکەی ٨ ساڵە باتمان وونبوە لە شەودا وە ئێستا بروس واین دەگەڕێتەوە سەر شانۆ ، بۆ ماوەیەک وەک تاوانبارێک لەشاری گۆثام  تێکدەشکێنرێت بە هۆی ڕێکخراوی دژە-تاوان بەڵام هەموو شتێک دەگۆڕێت بە دەرکەوتنی تاوانبارێکی دز و فێڵباز بە پلانێکی نادیارەوە و بە فەوتاندنی فریاگوزاریەوە ، تیرۆرستێکی دەمامک دار کە پلانێکی بێبەزەییانەی ئامادەکردوە بۆ لەناو بردنی باتمان.
[image src=”http://imgkurd.com/bwxcha/jpg/f6e9679ff6-bat1.jpg” width=”500″ height=”400″ lightbox=”yes” align=”center”] یاریکردن وەک باتمان بەناو چەندین مەرحەلە و ڕووداوی جۆراوجۆردا هەستێکی قارەمانیەتیت پێ دەبەخشێت، پارێزەری ڕاستەقینەی شاری گۆثام لەبەندیخانە ڕادەکات ، بارمتەکان ڕزگار دەکات وە تاوانبارەکان لەناو دەبات. لەم یاریەدا شیوازی شەڕکردنێکی بێوێنە بەدیدەکرێت لەگەڵ چەندین جوڵەی جۆراوجۆر و ئیفێکتی سینەمایی.
[image src=”http://imgkurd.com/bwxcha/jpg/d8c5592465-bat2.jpg” width=”500″ height=”400″ lightbox=”yes” align=”center”] لەم یاریەدا دەتوانی بگەڕێیت بە تەواوی شاری گۆثامدا بە هەبوونی نەخشەیەکی گەورە ، یاری بکە لە جیهانە تاریک و سەرسوڕهێنەرەکەی باتمان و چێژ لەو گرافیکە جوانە وەربگرە کە لەم یاریەدا بەکارهێنراوە.

[youtube]https://www.youtube.com/watch?v=qt61jxhufrw[/youtube]

[tabs] [tab title=”زانیارییەکان”]وەشان: 1.0.6
قەبارە: 1.8 گێگابایت
بەرهەمهێنەر: Gameloft
سیستمی ئیشپێکەر:Android: 2.3 یان بەرزتر.[/tab] [tab title=”داگرتن”]فایلی دابەزاندنی یاریەکە
http://www.mediafire.com/?ijvydgc3hedsvk3
فایلی تەواوکەری یاریەکە
بەشی یەکەم
بەشی دووەم
[/tab] [tab title=”چۆنیەتی دابەزاندنی یارییەکە”]* فایلی دابەزاندنی گەیمەکە داونلۆد بکە
*ئێستا فایلەکەن بە WinRAR دەربهێنە وپاشان لەسەر مۆبایلەکت دایبەزێنە.
*لە کۆتاییدا فایلە تەواوکەرەکان بخەرە سەرمیمۆری و لەم شوێنەدا (sdcard/android/data/obb) بیان لکێنە (Paste)یان بکە [/tab] [/tabs]

چاوەڕوانی گەیمی پێنجەم بن!

بۆچونی تۆ