پڕۆژە و چالاکییەکان

دیاریکردنی باشترینەکانی پێشبڕکێی فۆتۆی مۆبایل و کامێرا لەلایەن کەی ئای تی ئێنەوە

تۆڕی تەکنەلۆژیای زانیاری کوردی کە چەندین ساڵە خزمەتی بەرچاوی لە بواری تەکنەلۆژی بە گشتی پێشکەش کردووە بە ئەرکی خۆی زانی کە پێشبڕکێیەکی فۆتۆگرافی بە ئەنجام بگەیەنێت و لە میانەی پێشبڕکێکەدا نزیکەی ۱۹۰۰ وێنە بەشداربوون و کێبڕکێیان لەسەر بەدەست هێنانی پلەی یەکەم و دووەم و سێیەمی فۆتۆی کامێرا و پلەی یەکەم و دووەم و سێیەمی فۆتۆی مۆبایل دەکرد. چەندین مەرجی سەرەتایی بۆ بەشداربوون دانرابوون دیارترینیان: وێنەکە هی خوودی کەسەکە بێت و لۆگۆ یاخوود ناوی لەسەر نوسرابێت و جۆری کامێرا یاخوود مۆبایل دیاری بکرێت.

پێوەرەکان بۆ هەڵسەنگاندنی وێنەکان خۆی دەبینییەوە لەم سێ خاڵەی خوارەوەدا:

  1. یاساکانی فۆتۆگرافی (کۆمپۆزیشن، ڕێکخستنی ئێکسپۆژەر، ….، هتد)
  2. بابەتی وێنە، خۆی ببینێتەوە لە جوانییەکی سروشتی نەک تێکدانی بابەتەکە و زیادکردنی چەند تەنێک یان سڕینەوەیان و تێکدانی وێنە بە کاریگەرییەکی ئێدیتێکی لە سنور بەدەر.
  3. ئێدیت واته‌ ده‌ستکاریکردن لە سنوری خۆیدا بێت و کاریگەریەکی وای تێدا بە دی نەکرێت کە ببێتە ترازانی وێنەکە لە سروشتی خۆی، بەڵکو ئێدیت کردنی وێنەکە لە چوارچێوەی ڕێکخستنی ڕەنگ و سێبەر و ڕووناکی بێت.
  4. جێبەجێکردنی مەرجەکانی پێشبڕکێ کە گرنگترینیان دانانی لۆگۆ بوو.

ئەنجامەکەکانی پێشبڕکێکە

باشترین فۆتۆی چرکێندراو بە کامێرا:

پلەی یەکەم: محمد مراد ئاکۆیی

پلەی دووەم: کەریم قوبادی

پلەی سێیەم: ڕاستیار ئەبوبەکر


باشترین فۆتۆی چرکێندراو بە مۆبایل:

پلەی یەکەم: زانیار ڕەسووڵ

پلەی دووەم: سابیر بڵباس

پلەی سێیەم: شاڵاو فەرهاد

27 كانونی دووه‌م، 2018