سۆنی
26, كانونی دووهم 2018
تۆڕی پلەیستەیشن جارێکی تر لە کار کەوتەوە

تۆڕی پلەیستەیشن یان PlayStation Network لە ئێستادا لە کارکەوتووە و یاریکەران ناتوانن پەیوەست بن بەم تۆڕەوە و یاری سەرهێل بەکەن و سۆنیش ئەمەی پشتڕاستکردەوە دوای ئەوەی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ڕایانگەیاند کە هێڵەکەیان بەهەموو شێوەیەک لە کار کەوتووە و هەریەکە لە ( PlayStation Now, Video, Music, Store) وەستاون و یاریکەران ناتوانن بچنە ناو هەژمارەکانییان وە کێشەکەش بۆ هەردوو کۆنسوڵی پلەیستەیشن ٣ و ٤ـە.
ئەمە یەکەم جار نییە کە ئەمە ڕوو دەدات چونکە ئەم تۆڕە زۆرجار بەر هێرشی ئەلیکترۆنی کەوتووە و بوەتە هۆی لە کارکەوتنی تۆڕەکە بۆ ماوەی چەند ڕۆژێک ئەمەش خالێکی لاوازی سۆنییە بەرامبەر کۆنسوڵەکانی تر، سۆنی ماوەیەکی زۆرە بەدەست ئەم کێشەیەوە دەناڵێنێت و زۆرجار ئەم حاڵەتە دەبێتە هۆی ئەوەی کە بەکارهێنەرانی بێزارببن و کۆنسوڵەکانیاین بگۆڕن بۆ ئامێری تر.
پەنهان ئەحمەد
ناوم پەنهان ئەحمەدە و خوێندکاری بەشی تەکنەلۆژیای زانیاریم، وەکو نوسەرێکی پێشکەوتوو لەم ماڵپەڕە کاردەکەم و ئامانجم ئاشناکردنی کوردە بەم زانست و جیهانە نوێیە کە بەبەراورد بە بوارەکانی تر بەشێوەیەکی ئەوتۆ گرینگی پێنادرێت، یارییە ئەلیکترۆنیەکان بەشێکی تری خولیاکانی منە و بەشێوەیەکی بەردەوام ئاگاداری تازەترین هەواڵەکانی ئەم جیهانەم.
Xafatakash awaya dawyan bkawa daren xbox xoe bkuzhe nagata ps har jare awa amne haya dawyan bkawa base gamakaneyan dakan
Uncharted
God of war awayan hawadre sar saxtem
The last of us awesh kfre nakrd sarak yakam bu rek krdiana tayara ??