10
ئای ئۆ ئێس 28, كانونی دووه‌م 2018 بۆچوون

گووگڵ پلەی ستۆر سەرکەوتنێکی گەورەی تۆمار کردووە بەرامبەر ئەپ ستۆر

بەکارهێنەرانی سیستەمە جیاوازەکان ڕۆژانە سەرقاڵی داگرتنی جۆرەها ئەپ و یاری جیاوازن بۆ سەرمۆبایلەکانیان و ئەم بەکارهێنەرانە لە ئێستادا دابەشدەکرێن بۆ دوو کۆمەڵە کە ئەوانیش گووگڵ پلەی ستۆر (ئەندرۆید) و ئەپ ستۆر (ئەپڵ)، بە پشبەستن بە راپۆرتێکی پێگەی App Annie لەم بابەتەدا باس لە ڕێژەی داگرتنی ئەپەکان دەکەین بۆ هەر فرۆشگایەک بۆ چارەگی چوارەمی ساڵی ٢٠١٧.

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکەبێت لە چارەگی چوارەمی ساڵی ڕابردوو ڕێژەی داگرتنی ئەپەکان لە گووگڵ پلەی ستۆر زیاتربووە لە ١٩ ملیار ئەپ کەئەمە ژمارەیەکی زۆر گەورەیە بە بەراورد بە ژمارەی داگرتنی ئەپەکان لە ئەپستۆر کە ٧.٧ ملیار ئەپ بووە.

بۆ دڵنیای ئەم ئامارە بەدوورە لەو ئەپانەی کە پیشتر سڕراونەوە و دووبارە داگیراونەتەوە لەلایەن خودی بەکارهێنەر یاخود وەشانیان بۆ هاتووە واتە ئەمانە ١٩ ملیار ئەپی نوێن.

وە بەناوبانگترین هاوپۆلەکان لە هەردوو فرۆشگاکە بریتیبوون لە (یاری، Financ و Personalization)، وە ئاماژە بە خەرجی بەکارهێنەرانیش لە هەر فرۆشگایەک کراوە کە لەمەیاندا ئەپ ستۆر زۆرترین خەرجی تیادا کراوە چونکە بڕی ١١.٥ ملیار دۆلار لەلایەن بەکارهێنەران خەرجکراوە لەم فرۆشگایەدا لەکاتێکدا لە فرۆشگای گووگڵ پلەی ستۆر تەنها ٥.٩ ملیار دۆلار بووە.

 

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ