یاری
28, کانوونی دووەم 2018
گۆڕانکاری گەورە لە نرخی یاریی Rainbow 6 siege کراوە

کۆمپانیای یوبی سۆفت لەماوەی پیشودا هەستا بەگۆڕانکاری کردن لە نرخی فرۆشتنی یاریی Rainbow 6 siege کە ئەمەش کاردانەوەی جیاوازی بەدوای خۆیدا هێنا کە یاریکەران زۆر نارەزایەتییان دەربڕی لەبەر ئەو هەنگاوەی یوبی سۆفت چونکە بیرۆکەی ئەوەی هەبوو کە نرخی جۆری ئاسایی یاخود Standard Edition لە $٤٠ بەرزبکاتەوە بۆ $٦٠ کە ئەمە بەرزبونەوەیەکی زۆرە لە نرخدا بەڵام لەڕێگەی هەڕەشەکانی تۆڕی Reddit هەڵوێستی یاریکەرانی یارییەکە بەرامبەر ئەم هەنگاوە لە بڕیارەکەی پەشیمان کرایەوە.
بەڵام ئەمە ئەوە ناگەیەنێت کە کۆمپانیای ناوبراو هیچ لە گۆڕانکارییەکانی جێبەجێ نەکرد بەڵکو هەستا بە ڕێکخستنەوە لە نرخی جۆرەکانی تری یارییەکە بەجۆریک کە لە ئێستادا Gold Edition لە $٧٠ بەرزبۆتەوە بۆ $٩٠ وە Complete Edition لە $٩٠ەوە بەرزکراوەتەوە بۆ $١٣٠کە ئەمە بەرزبونەوەیەکی زۆرە لە نرخەکان و کۆمپانیای ناوبراو فشار لە ئەو کەسانە دەکات کە جۆرە ئاساییەکەی یارییەکە دەکڕن چونکە ئەم جۆرە بەپێی تاقیکردنەوەکان بێت بۆ گرافیک و خێرایی یارییەکە لەچاو جۆرەکانی تر هێواشترە کە ئەمەش بۆ ئەوەیە کە یاریکەران ناچار بکات بۆ کڕینی جۆرە گرانترەکان.
پەنهان ئەحمەد
ناوم پەنهان ئەحمەدە و خوێندکاری بەشی تەکنەلۆژیای زانیاریم، وەکو نوسەرێکی پێشکەوتوو لەم ماڵپەڕە کاردەکەم و ئامانجم ئاشناکردنی کوردە بەم زانست و جیهانە نوێیە کە بەبەراورد بە بوارەکانی تر بەشێوەیەکی ئەوتۆ گرینگی پێنادرێت، یارییە ئەلیکترۆنیەکان بەشێکی تری خولیاکانی منە و بەشێوەیەکی بەردەوام ئاگاداری تازەترین هەواڵەکانی ئەم جیهانەم.