ئەپ و نەرمەکاڵا
28, کانوونی دووەم 2018
لەرێگای ئەپی Musemage چەندان گاریگەری جوان ببەخشە بە وێنەکانت!

لە کاتێکدا کە کامێرای مۆبایلەکان لەم چەن ساڵەی دواییدا لە پێشکەوتندا بووە، ئاستی توانای بەکارهێنەریشی بۆ باشترین گرتنی وێنە بەرز کردوەتەوە. بەڵام ئەگەر کامێرای مۆبایلەکەی تۆ بە ئەپەکانی تایبەت بە کامێرا باشتر دەکرێت ئەوا ئەم بابەتە چەند ئامڕازێکی باشت بۆ دەخاتە بەر دەست، بۆ ئەوەی گرتنی وێنە لە مۆبایلەکەتدا ئاسان و ئاسایی بێت.بۆ ئەم مەبەستە ئەپی Musemage یەکێکە لەو ئەپە پێشکەوتوانەی کە بۆ دەستکاری کردنی وێنە و ڤیدیۆ بەکادرێت بۆ هەردوو سیستەمی وەگەرخەری ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس، جیاوازی ئەم ئەپە لەگەل ئەپەکانی تر جیاوازیەکی زۆر هەیە کە خاوەنی چەندین تایبەتمەندییە کە لە زۆربەی ئەپەکانی تر بەدی ناکرێت، دەتوانیت لە رێگای ئەم ئەپەوە وێنە بگریت و دەستکاری بکەیت بە بەکارهێنانی چەندین فلتەری ناوازە، لەلایەکی تریشەوە دەتوان تۆماری ڤیدیۆی پێ ئەنجام بدەیت و دەستکاری تۆماری ڤیدیۆکە بکەیت، بە بەکارهێنانی چەندین فلتەر و دانانی دەنگ لەسەر ڤیدیۆکە.ئەمانە چەندانان تایبەتمەندی تر بە دەست بهێنە لەو ئەپە.
لەوانە هەبوونی ” beauty face ، time lapse ، stop motion ، blue screen ” وەهەبوونی دۆخی manual بۆ کۆنترۆڵکردنی فەتحە و ئیزۆ کە ئەمەش یەکێکە لەو تایبەتمەندیە ناوازەی کە لەم ئەپەدا بەدی دەکرێت.


داگرتن بۆ سیستەمی ئای ئۆ ئێس
داگرتن بۆ سیستەمی ئەندرۆد
شەماڵ صالح
شارهزام له بواری دیزاین و وێب دارشتن بەگشتی، یهكێكم له دامهزرێنهرانی تۆڕی تەکنەلۆژیای زانیاری کوردیم بهشێوهیهكی گشتی لهگهڵ تهكنهلۆژیای تازه تێكهڵم وبهتایبهتیش کاری لە بواری وێب دیزاین دەکەم، وە شارەزاییم لە سیستەمی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز هەیە و هەوڵی خۆم خستۆتە گەڕ بۆ ئەوەی بتوانم لەگەڵ هاوڕێیان بەیەکەوە خزمەت بە وێبی کوردی بکەین و ئیدی ئێمەش وەکو کورد لە ئاست پێشکەوتنەکان بڕۆین.ئاواتم پهرهسهندی ههردوو بوارهكهیه له كوردستان و خزمهتكردنێك بێت بهوڵات و خهلكهكهم به زمانی كوردی.