وێبداڕشتن
28, كانونی دووهم 2018
٤ باشترین وێب سایت تایبەت بە ئایکۆن بۆ گەشەپێدەرانی وێب

ئەگەر تۆ گەشەپێدەری وێبی ئەوە دەبێت کەرەستەی تایبەت بە دیزاینت هەمیشە لەبەردەستدا بێت ئەوانەی کاری دیزاین دەکەن بە تایبەتی دیزاینەرانی وێب دەبینین رۆژ بەرۆژ تەکنیکی نوێ لە بواری دیزاین بڵاودەکرێتەوە،گەشەپێدەرانیش پێویستە بۆ پێشخستنی کارەکانیان هەمیشە بە دوای نوێ ترین گۆرانکاریەکان بکەون و ئەنجامی بدەن بۆ کارەکانیان،چونکە دیزاین بنچینە کارێکی گرینگ و پیشکەشکردنی روویكی جوانی پرۆژەکەیە،بۆ ئەمجارە باشترین ” ٤ وێب سایت “م ئامادەکردووە بۆتان کە هەر وێب سایتە و بە هەزاران ئایکۆن لەخۆدەگرێت کە ددەتوانن سودی لێوەربگرن ئێمە و مانان زۆر سودمان لەم جۆرە وێب سایتانە بینەوە، هیوادارم ئێوەی خۆشەویستیش سود وەربگرن لەم جۆرە وێب سایتانە بۆ ئەنجامدانی پڕۆژەکانتان.

وێب سایتی Glyph
لەم وێب سایتە زیاتر لە هەزار ئایکۆن پەڕگە جۆری SVG لەخۆ دەگرێت .

وێب سایتی Font Awesome
ئەم وێب سایتەی بە یەکێک لە بەهێزترین وێب سایتەکان هەژمار دەکرێت بۆ گەشەپێدەران کە سەدان ئایکۆن جۆراو جۆری تیدایە.

وێب سایتی Material Icons
جیاوازی ئەم وێب سایتە لەگەل وێب سایتەکانی تر ئەوەیە کە دەوانیت سود لە ئایکۆنەکانی وەربگریت لە پەڕگەی جۆری Png,SVG , icon font ئەم وێب سایتە زیاتر لە ٩٠٠ ئایکۆنی جۆراو جۆری لە خۆ گرتووە.

وێب سایتی CSS ICON
ئەم وێب سایتە لەگەل وێب سایتەکانی تر جیاوازی هەیە کە گەشەپێدەران دەتوان لە رێگای سی ئیس ئیس وە سود لە ئەم ئایکۆنانە وەربگرن.
ئەوەی ماوەتەوە دەکەوێتە سەر گەشەپێدەر یاخود ئارەزوومەندانی وێبدارێژەر بۆ ئەنجامدانی کارەکانی سود لەکام جۆرە پاشگری ئایکۆن وەردەگرێت بەهیوای سود وەرگرتن.
شەماڵ صالح
شارهزام له بواری دیزاین و وێب دارشتن بەگشتی، یهكێكم له دامهزرێنهرانی تۆڕی تەکنەلۆژیای زانیاری کوردیم بهشێوهیهكی گشتی لهگهڵ تهكنهلۆژیای تازه تێكهڵم وبهتایبهتیش کاری لە بواری وێب دیزاین دەکەم، وە شارەزاییم لە سیستەمی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز هەیە و هەوڵی خۆم خستۆتە گەڕ بۆ ئەوەی بتوانم لەگەڵ هاوڕێیان بەیەکەوە خزمەت بە وێبی کوردی بکەین و ئیدی ئێمەش وەکو کورد لە ئاست پێشکەوتنەکان بڕۆین.ئاواتم پهرهسهندی ههردوو بوارهكهیه له كوردستان و خزمهتكردنێك بێت بهوڵات و خهلكهكهم به زمانی كوردی.