هەواڵ
28, كانونی دووه‌م 2018
ده‌نگۆی کاتی بڵابوونه‌وه‌ی به‌شه نوێیه‌که‌ی یاری Spider-Man بڵاوبۆیه‌وه

دوا به دوای به فه‌رمی ڕاگه‌یاندنی کاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی یاری God Of War له‌لاین کۆمپانیای سۆنیه‌وه، که وا بڕیاره له ٢٠ـی مانگی ٤ـی ئه‌مساڵدا بڵاوبێته‌وه، هه‌روه‌ها یاری Detroit: Become Human ڕاگه‌یاندرا که له به‌هاری ئه‌مساڵدا بڵاوده‌بێته‌وه. ئێستا سه‌ره‌که گه‌یشتووه به هه‌ردوو یاری Days Gone و Spider-Man، که یه‌کێکی دیکه‌ن له یاریه به‌هێزه‌کانی ئامێری پله‌ی سته‌یشن ٤ کـه وا بڕیاره له کۆتایی هاوین یان سه‌ره‌تای زستاندا بڵاوببنه‌وه.
فرۆشیارێکی دانیمارکی که خاوه‌نی کۆگای Cool Shopـه، ڕایگه‌یاند که به‌شه نوێیه‌که‌ی یاری Spider Man له ٢٨ـی مانگی ٩ـی ئه‌مساڵدا بڵاوده‌بێته‌وه. ٢٨ی مانگی ٩ ده‌کاته ڕۆژی هه‌ینی به‌مجۆره‌ش ئه‌گه‌رێکی زۆر هه‌یه بۆ ڕاست بوونی قسه‌که‌ی، چونکه گه‌شه‌پێده‌ران ڕۆژی هه‌ینی به باشترین ڕۆژ داده‌نێن بۆ بڵاوبوونه‌وه‌ی به‌رهه‌مه نوێیه‌کانیان.
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه هات چه‌ند ڕۆژێک به‌ر له ئێستا هه‌مان ئه‌و فرۆشیاره به پێگه‌ی GearNuke ڕاگه‌یاندبوو، که به‌شه نوێیه‌که‌ی یاری Spider Man له ٢٧ی مانگی ٤ـدا بڵاوده‌بێته‌وه. بۆیه له ئێستادا تا ڕاده‌یه‌ک وته‌کانی ئه‌و فرۆشیاره مایای گومانن، به‌ڵام ناکرێت قسه‌کانی به هه‌ند وه‌رنه‌گیرێت، چونکه زۆربه‌ی ده‌نگۆکان له کۆتاییدا ده‌بنه زانیارییه‌کی ڕاست.