ژینگە و تەکنەلۆژیا
30, کانوونی دووەم 2018
ئەو تەکنەلۆژیا نوێیانەی کە گەرمبوونی زەوی کەم دەکەنەوە “بەشی دووەم، گوازەرەوەکان”

لە ئێستادا گوازەرەوەکان(ئۆتۆمبێلی بەنزین و گاز و هۆیەکی گواستنەوە دژە ژینگە) بڕی %۲۳ــی سەرجەم ئەو گازانە پێک دێنن کە هەڕەشەن بۆ سەر ژینگە و دەبنە هۆی گەرمبوونی زەوی، هەر ئەوەندە نیە و بەڵکو ڕۆژ بە ڕۆژ خواست لەسەر ئەو گوزەرەوانە زیاتر دەبێت.
جێگرەوەی ئەو گوازەروانەش لە ڕۆژگاری ئەمڕۆدا بریتین لە ئۆتۆمبێلە کارەباییەکان، بەڵام ئەوانیش پێویستیان بە پاتری گەلێکی زۆر هەیە و جگە لەوەش پێویستیان بە بارگاوی کردنەوەی هەمیشەیی هەیە.
بەم هۆکارانە توێژەرەوانی زانکۆی سارری کە دەکەوێتە ئینگلتەرا ئەوەیان ئاشکرا کرد کەوا پێشکەوتنێکی گەورەی زانستییان بەرهەم هێناوە(کرتە بکە بۆ بینین)، ئەویش بریتیە لە درووسکردنی ماددەیەک کە توانای ۱۰۰۰ بۆ ۱۰۰۰۰ هێندەی ئەم پاتریانەی ئێستایە.
ئەمەش پێشکەوتنێکی گەورەیە لە بواری پشن بەستن بە ووزەی خاوێن و بەرهە هێنانی ووزەیەکی زۆر لە سەرچاویەکی کەمەوە، ئەویش لە پێناو زیادکردنی ئۆتۆمبێلی کارەبایی و کەمکردنەوەی کاریگەرییەکان لەسەر هەسارەکەمان.
کرتە بکە بۆ بینینی بەشی یەکەمی زنجیرەی تەکنەلۆژیا لە دژی گەرمبوونی زەوی!
ڕامیار دڵشاد
ڕاهێنەری فۆتۆگرافی، ڤیدیۆگرافی، ئیدیتینگ و مۆنتاژ، و هەڵگری بڕوانامەی بەکالۆریۆس لە زانستەکانی ماتماتیک و دیبلۆم لە سایکۆلۆژی و تەکنەلۆژیای زانیاری . ماوەی ٦ ساڵە لە Kitn بابەتی تەکنەلۆژی دەنوسم و جار جارەش بیروڕا و سەرنجی خۆم لە ئەزمونێکی ژیانەوە دەخەمە توێی بابەتێکەوە بۆ خوێنەران. کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!