هەواڵ 30, كانونی دووه‌م 2018

پڕ فرۆشترین یارییەکانی هەفتەی ڕابردوو لە بەریتانیا

لە چوارەمین هەفتەی یاریە پڕ فرۆشەکانی ساڵی ٢٠١٨ لە بەریتانیادا، یاری Monster Hunter World لە یەکەمین هەفتەی بڵاوبوونەوەیدا، پێشەنگی لیستەکەی گرت. لە دوای ئەویشەوە یاری Dragon Ball FighterZ پلەی دووەمی جێگیر کرد، یاری Call of Duty WWII سەڕەڕای ئەوەی زۆرترین هەفتەکان پلەی یەکەمی داگیر کردبوو، بەڵام ئەم هەفتەیە هاتە پلەی سێیەم.

وەک پیشەی هەمیشەیی خۆی یاری GTA V لیستەکە جێ ناهێلێت، سەڕەڕای ئەوەی چەندین ساڵ بەسەر بڵابوونەوەیدا تێپەڕ بووە. وە یەکەمین هەفتەیە کە یاری The Inpatient دەبینرێت لە نێو لیستەکەدا، کە ئەم یاریە سەر بە ئامێری پلەی ستەیشن VRـە. هەروەها یاری Pokemon Crystal هاوشێوەی یاری The Inpatient یەکەمین هەفتەیەتی لە نێو لیستەکەدا و پلەی یازدە هەمی داگیر کردووە.

تێبینی: ئەم لیستە تەنها ئەو یاریانە لە خۆ دەگرێت کە بە شێوەی بەرجەستەیی(فیزیکی) فرۆشراوە، نەوەک بە شێوەی فرۆشی ڕەنووسی(دیجیتاڵی).

  • Monster Hunter World
  • Dragon Ball FighterZ
  • Call of Duty: WWII
  • FIFA 18
  • Grand Theft Auto V
  • Mario Kart 8 Deluxe
  • The Legend of Zelda: Breath of the Wild
  • PlayerUnknown’s Battlegrounds
  • Rocket League: Collectors Edition
  • The Inpatient
سەرچاوە :
بۆچونی تۆ