چۆنییەتی
30, كانونی دووهم 2018
چۆن بتوانم وێنەیەکی لەم جۆرە بچرکێنم؟

سەرەتا پێش دەستپێکردنی کارکردن بۆ چرکاندنی وێنەیەکی لەم جۆرە، پێویستە پێداویستیەکان بناسین:
- کامێرای دیجیتاڵ کە شێوەی ڕێکخستنی دەستی “مانوێڵ” لە خۆ بگرێت.

- سەرچاوەی ڕووناکی دەستکرد

تێبینی:
- گرنگ نیە سەرچاوەی ڕووناکیەکە لە چ جۆرێک بێت”گڵۆپ، ئاگر، …،هتد”، گرنگ بوونی ڕووناکیە.
- هۆکاری بەکارهێنانی ڕووناکییە دەستکردەکان بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە توانای کەم و زیادکردن و دەست بەسەرداگرتنی تەواومان هەیە بۆ بڕ و شوێنی ڕووناکی.
هەنگاوەکانی ئەنجامدان
- مۆدێل”کەسەکە” بە جۆرەی کە دڵمان دەخوازێت شێوازی وەستانی بۆ دیاری دەکەین.
- شێوازی چرکاندن دەکەینە مانوێڵ.
- بەشەکانی ئێکسپۆژەر بەم جۆرە یان زیک لەمە ڕێک دەخەین، ئایزۆ ۱۰۰ـ٥۰۰، ئاپرێچەر ۱۳ـ۱٦، خێرایی شەتەر ۱٥ـ۳۰ چرکە.
- کرتە لە چرکاندن دەکەین و ڕاستەوخۆ دەست دەکەین بە جوڵاندنی سەرچاوەی ڕووناکیەکە.
تێبینی:
- لە کاتی ڕووناک بوونێکی زیاتر لە بڕی خۆی، گۆڕانکاری بەسەر ئاپرێچەر بێنە و بەرەو ۱٨ـ۲۲ بەرزی بکەوە.
- لە کاتی تاریک بوونێکی زیاتر لە بڕی خۆی، گۆڕانکاری بەسەر ئایزۆ بهێنە و بەرەوە ٨۰۰ـ۱٦۰۰ بەرزی بکەوە.
- ئەم کارە بە مۆبایلیش ئەنجام دەردرێت و لە دواتردا بۆ مۆبایلیش بابەتێکی تایبەت دەنوسین.