10
ژینگە و تەکنەلۆژیا 31, كانونی دووه‌م 2018

ئەو تەکنەلۆژیا نوێیانەی کە گەرمبوونی زەوی کەم دەکەنەوە “بەشی سێیەم، خۆراک”

چارەکێک لە کۆی گشتی بەرهەمەکانی جیهان لەسەر ئاستی خۆراک بۆ ئەو ۷ ملیار مرۆڤەیە کە لەسەر زەوی دەژین.
گۆشتی ئاژەڵیش یەکێکە لە ئەو پێویستیانەی لە ڕۆژگاری ئەمڕۆدا خواستێکی ئێجگار زۆری لەسەرە، هەرگیز بیرت کردوەتەوە لەوەی “ئاخۆ چۆن دەتوانین گۆشتی پێویست بۆ ۷ ملیار مرۆڤ دابین بکەین!”، هەر بەو جۆرەی بیڵ گەیتس وەڵام دەداتەوە لە بڵەگێکی خۆیدا و دەڵێت “هیچ ڕێگایەک نیە بتوانین گۆشتی پێویست بۆ ۹ ملیار مرۆڤ بەهەم بهێنێن”، (بۆ خوێندنەوەی گشت بڵەگەکە کرتە بکە).

بەڵام لە ئێستادا یەکێک لە جێگرەوە نایابەکانی گۆشتی سوور بریتیە لەو گۆشتەی کە لە بەرهەمی ڕووەکی درووست دەکرێت بە تایبەتی (نیسک و نۆک و پۆڵکە)، بە هەمان تام و چێژ و ڕەنگی گۆشی سرووشتی.

کۆمپانیای Beyond Meat یەکەمین کۆمپانیای بواری درووستکردنی گۆشتی سوری دەستکردە و لە یەکەمین بەرهەمیدا هەمبەرگرێکی بەرهەم هێناوە کە لەو پڕۆتینانە درووست کراوە کە لە ڕووەکی ڕووەکی پۆڵکەدا هەیە و هەمان ڕەنگ و تام و بۆنی گۆشتی سرووشتی هەیە.

کۆمپانیاکە لەلایەن بیڵ گەیتس پشتگیری دارایی دەکرێت و هەر خۆی بەڕێوەی دەبات.

بەشەکانی پێشتر:
کرتە بکە بۆ بەشی یەکەمی زنجیرەی “ئەو تەکنەلۆژیا نوێیانەی کە گەرمبوونی زەوی کەم دەکەنەوە
کرتە بکە بۆ بەشی دووەمی زنجیرەی “ئەو تەکنەلۆژیا نوێیانەی کە گەرمبوونی زەوی کەم دەکەنەوە”.

بۆچونی تۆ